نه‌خۆشییه‌كی ژنانه كه پێی ده‌ڵێن "كیسی هێلكه‌دان" (تكیس مبایز)، بووه‌ته ناخۆشترین كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌شێك له كچ و ژنانی دهۆك و كێشه‌ی ده‌روونی بۆ هه‌ندێكیان دروست كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه رێگره له منداڵبوونی ژنان.
جوان عه‌بدوڵا /25 ساڵ/ چوار ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه، خه‌ونی بووه‌ته دووگیانی، به‌ڵام هه‌ر جارێك سه‌ردانی پزیشكی كردبێت، پێیان گوتووه كیسه‌ی سه‌ر هێڵكهدانی هه‌یه و هه‌موو مانگێك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا نزیك نه‌بووه‌ته‌وه له خه‌ونه‌كه‌ی.
(ش . م) /20 ساڵ/ نیگه‌رانه له‌و باسوخواسهی ناو ژنانی دهۆك به‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر بووه له ناو ژناندا و به‌گوته‌ی خۆی "هه‌موو هاوڕێكانم هه‌یانه و بووه‌ته مۆته‌كه بۆمان، نازانین بۆ ئه‌وه‌نده زۆر بووه".
ئه‌م ژنه ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه ئازار ده‌چێژێ، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد له‌وكاته‌وه هه‌ستی پێ كردووه كه دڵه‌ڕاوكێ گرتوویه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ مانگ سوڕی مانگانه‌ی دواكه‌وتووه.
بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو "دواتر چوومه لای پزیشك و پێی گوتم، كیسی هێلكه‌دانت هه‌یه، بۆیه هه‌موو مانگێك حه‌بی رێكخستنی سووڕی مانگانه ده‌خۆم، هه‌مان حوب بۆ رێگریكردن له دووگیانیش به‌كار دێت".
له به‌رانبه‌ردا دكتۆر ئه‌مه‌ل عه‌بدولحه‌كیم به‌رواری پسپۆڕی نه‌خۆشی ژنان و منداڵبوون، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه كیسی هێلكه‌دان به‌هۆی تێكچوونی هۆڕمۆن دروست ده‌بێت، كاتێك هێلكه‌كان ده‌گه‌نه ئاستی گه‌وره‌بوون و دواتر راده‌وه‌ستن له گه‌وره‌بوون، له شێوه‌ی (فقاعات)دان, به‌گوته‌ی به‌رواری "له‌ناو كچ و ژنان ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ربڵاوه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرتر بووه و هیچ ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی نییه. هه‌ر له كاتی پێگه‌یشتنی كچ ده‌ست پێ ده‌كات تا قۆناغی بێ هیوایی".
به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه كه مه‌رج نییه هه‌موو ژنێك تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆربه‌ی كات ژنان تووشی ده‌بن یان ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بۆماوه‌یی تووش ده‌بن.
به‌بۆچوونی ئه‌م پزیشكه، نه‌خۆشییه‌كه بنبڕ نابێت و له نه‌خۆشێكه‌وه بۆ یه‌كی تر جیاوازه، هه‌یانه شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی دكتۆر ده‌كات و ههیشیه ساڵی جارێك و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
"نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ر كچ بێت چاره‌سه‌ری رێكخستنی سوڕی مانگانه‌ی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كان رێك بخرێن و هه‌موو مانگێك سوڕه‌كه ببینێ، له‌گه‌ڵ حه‌بی نه‌هێشتنی موو كه زۆربه‌ی كات له رووخساری كچ ده‌رده‌كه‌ون و له مووی ئاسایی ئه‌ستوورتر و رهشترن" دكتۆره ئه‌مه‌ل وای گوت.
پسپۆڕه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه كیسی هێلكه‌دان زۆر كار له دووگیانی ده‌كات و رێگر ده‌بێت لێی یان ده‌بێته هۆی له‌بارچوونی كۆرپه‌له، له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و ژنانه‌ی كیسی هێلكهدانیان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن دووگیان بن، جیاوازه له چاره‌سه‌ركردنی كچه‌كان، چونكه ژن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حه‌بی رێكخستنی هۆرمۆن چاره‌سه‌ری دووگیانبوونیش وه‌ربگرن كه پێك دێت له به‌هێزكه‌ری هێلكه و كاتێك ئه‌م چاره‌سه‌رییه كه‌ڵكی نه‌بوو، ئه‌وا قۆناغی نه‌شته‌رگه‌ری به دوادا دێت به رێی نازوور كه ئه‌و كیسانه ده‌سووتێنن یان كه‌وی ده‌كه‌ن تا بته‌قن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو، كۆتا قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌بێته منداڵی ناو شووشه.
تا ئێسته هیچ سه‌رژمێرییه‌كی دروست له دهۆك نه‌كراوه له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان، به‌ڵام ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت "رۆژانه له هه‌ر 30 نه‌خۆش كه سهردانك ده‌كه‌ن، چواریان ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه".
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانی جیهان، له هه‌ر 100 ژن له نێوان ته‌مه‌نی 18 بۆ 45 ساڵی، 10یان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن.
پزیشكه‌كه به گرنگی ده‌زانێت ژنان ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و وه‌رزشی رۆژانه له‌گه‌ڵ خواردنی ته‌ندروست، رێیه‌كی تری چاره‌سه‌رییه تا ژنان خۆیان له‌م نه‌خۆشییه بپارێزن.
هه‌ر له‌باره‌ی خواردنی ته‌ندروست و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش, دكتۆر هه‌ڵات ساڵح مه‌جید پسپۆڕی خۆراك، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی كیسی هێلكه‌دان، ده‌بێت تیمێك كاری له‌سه‌ر بكات نه‌ك ته‌نیا پسپۆڕی ژنان یان رژێنه‌كان، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان زۆره و خواردنی ته‌ندروستیان نییه، تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی له ورگدا قه‌ڵه‌ون، ئه‌ستووری كه‌مه‌ر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین به دروستی كاری خۆی نه‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ "ژن بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشیی كیسی هێلكه‌دان رزگار بن، پێویسته یه‌كه‌م جار كێشی زیادی له‌شیان دابه‌زێنن، ئه‌مه‌ش به وه‌رزشێكی رێكخراوی رۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات تا سه‌عاتێك دێته دی".
"ژنان ده‌توانن له ماڵیش وه‌رزش بكه‌ن به‌شێوه‌ی رۆیشتنێكی تۆزێك خێرا و پێویست به‌وه نه‌كات بڕۆنه هۆڵی وه‌رزش, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت ژن خۆیان له خواردنی ناته‌ندروست و لهقوتووكراو و شیرینی و چه‌وری دوور بخه‌نه‌وه، چونكه هۆی سه‌ره‌كی كێشی زیاد خواردنی ئێسته و ناڕێكی خه‌وتنه. واته ده‌بێت خواردنی تازه دروستكراو بخۆن له‌گه‌ڵ زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه" دكتۆر هه‌ڵات وای گوت.
گۆڤاری "نیو ساینتێست" له راپورتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له سه‌رانسه‌ری دنیا له هه‌ر پێنچ ژن، یه‌كیان نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دانی هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه مامۆستای زانكۆی ئه‌دیلایدی ئوسترالیا بۆ گۆڤاره‌كه گوتویه‌تی "ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان و له ته‌مه‌نی وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا له ئه‌نجامی تێكچوونی هۆرمۆن دروست ده‌بێت".
وشه/ دهۆك - دێژین سدقی