بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس بوونە قوربانی

به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی دهۆك - موسڵ هاووڵاتییەک گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ مانگی ره‌مه‌زان گه‌یشته‌ 15 رووداو و بەکۆی گشتی 18 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەم 19ی ئایار، ئازاد ته‌ها، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی دهۆك به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته‌ رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان دهۆك - موسڵ روویدا.

زیاتر روونی دەکاتەوە، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.

بەپێی لێدوانی بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، پۆلیس پەڕاوی لیکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.

به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك، رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ 14 رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك گه‌یشته‌ 18 رووداو، له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سی تریش بریندار بوون.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری



وشە - هیدایه‌ت جان


PM:02:25:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌