گه‌شته ئاسمانییه‌كان كاتی زۆر ده‌خایه‌نن و مرۆڤ به ته‌واوی شه‌كه‌ت و بێزار ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌كی نوێ خراوه‌ته ڕوو، كه فڕۆكه‌ی خێراتر له خێرایی ده‌نگ به‌رهه‌م بهێنێت، به‌مشێوه‌یه ماوه‌ی نێوان له‌نده‌ن بۆ نیویۆرك له حه‌وت سه‌عاته‌وه ده‌كات به 90 خوله‌ك.
كۆمپانیای "
Hermeus" به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی فڕۆكه خه‌یاڵییه‌كه‌ی كه هه‌مووان به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، كه خێرایی ده‌گاته سێ هه‌زار میل له سه‌عاتێكدا، پرۆژه‌كه‌یشی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای خوسلا فنتشرز جێبه‌جێ ده‌كات.
پێگه‌ی كۆمپانیاكه بڵاوی كرده‌وه، كه هیچ درێغییه‌ك ناكه‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و ده‌یانه‌وێ له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانی ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه خزمه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا خزمه‌تی زیاتری مرۆڤایه‌تی بكات و چیتر خه‌ڵكی هێنده ماندوو نه‌بن له مه‌ودای زۆری گه‌شته ئاسمانییه‌كان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه دووپات له دروستكردنی فڕۆكه‌كه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی وردی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌كه نه‌خستووه‌ته ڕوو، كه‌س نازانرێ لتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چی و چۆن ده‌بێ و چۆن وا به‌مشێوه‌یه پێشخراوه و ده‌توانرێ خێرا بفڕێ.
پێشتریش كۆمپانیای بۆینگ ئاشكرای كرد، كه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌یه‌كه كه ده‌توانێ شه‌ش هه‌زار و 120 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بفڕێت، هاوكات كۆمپانیای لۆكهید مارتن به‌هه‌مانشێوه ده‌یه‌وێ فڕۆكه‌یه‌كی خێراتر له ده‌نگ دروست بكات.