هه‌رێمی كوردستان له سوودوه‌رگرتن له سیستمی نوێی بیناسازی كه سه‌رووی 90% پارێزگاری له وزه ده‌كات، كۆڵه‌واره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سێ ساڵی رابردوو چه‌ند شێوازێكی نوێ تاقی كراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هه‌مان به‌زمی جارانه و نه خه‌ڵك و نه یاسا و نه حكوومه‌ت بیر له گۆڕینی شێوازی بیناسازی ناكه‌نه‌وه.
له كوردستان هێشتا بلۆك باوترین كه‌ره‌سته‌ی بیناسازییه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یشی بۆ هه‌رزانی نرخ به‌راورد به كه‌ره‌سته‌كانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام بلۆك كه‌ره‌سته‌یه‌كه هه‌رگیز بۆ گه‌رما و سه‌رما گونجاو نه‌بووه و ئه‌گه‌ر وزه‌ی پێویست له به‌رده‌ست نه‌بێت، ئه‌وا گوزه‌ران له خانوویه‌ك كه له بلۆك دروست كرابێت، ئه‌سته‌مه.
زۆربه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌ی كوردستان به سه‌نته‌ری پایته‌ختیشه‌وه به بلۆك دروست ده‌كرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه ماڵه‌كان له زستاندا سارد و له هاویندا گه‌رم بن، به پێكردنی سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و ساردكهرهوهیش توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت كه‌شی ماڵه‌كه بگه‌یه‌ننه پله‌یه‌كی گونجاو.
ئه‌م شێوه‌یه له بیناسازییی كوردستان دوژمنی سه‌رسه‌ختی وزه‌یه، بۆیه هه‌رچه‌نده كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرێت به‌شی گه‌رمكردنه‌وه یان ساردكردنه‌وه‌ی ماڵان ناكات. وزه‌یه‌ك كه به تێچوویه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بارێكی قورسه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت.
بلۆك ته‌نیا له به‌رانبه‌ر گه‌رما و سه‌رما لاواز نییه، به‌ڵكو بۆ بوومه‌له‌رزه‌یش شیاو نییه و ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز روو بدات، كاره‌ساتی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
حكوومه‌ت بێ پلانه
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی سه‌ربه‌ست كردووه له‌وه‌ی چ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بیناسازی به‌كار دێنن، له رووی ئه‌ندازیارییه‌وه ده‌ستی له‌م كاره وه‌رنه‌داوه و ته‌نیا پشتی به هه‌ندێك رێنوێنیی به‌ستووه و ئه‌گه‌ر پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ ئه‌مه هه‌بووایه، ده‌یتوانی به بڕیار و ته‌نانه‌ت سه‌پاندنی هه‌ندێك كه‌ره‌سته و پاڵپشتی دارایی، پارێزگاری له وزه‌یه‌كی زۆر بكات و سیستمی بیناسازی كوردستانیش بۆ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می بگۆڕێت.
ئه‌ندازیار عه‌بدولموئمین ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه بلۆك گه‌یه‌نه‌رێكی به‌هێزی سه‌رما و گه‌رمایه، بۆیه بۆ خانوو گونجاو نییه.
ئه‌و پێی وایه "حكوومه‌ت ته‌نیا به رێنوێنیی ناتوانێ كه‌رتی بیناسازی رێك بخات، به‌ڵكو ئه‌و كه‌رته پێویستی به‌وه‌یه پلانی گونجاوی بۆ دابنرێت و به پاڵپشتی دارایی گۆڕانكاری به‌و سیستمه بیناسازییه بهێنرێت".
وه‌ك ئه‌م ئه‌ندازیاره زیاتر خستیه‌ڕوو، كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له دنیادا زۆر پێشكه‌وتووه، شتی وا هه‌یه كه ده‌توانن گواستنه‌وه‌ی گه‌رما و سه‌رما بۆ سفر دابه‌زێنن، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی هه‌ندێك كۆمپانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی هاورده بكه‌ن و دواتر كه خه‌ڵك رووی تێكرد و بوو به كولتوور، ئه‌وا به ئاسانی سیستمی بیناسازیش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت.
ژماره‌یه‌ك سیستمی نوێی بیناسازی له كوردستانن
پێویسته بگوترێت كۆمه‌ڵێك سیستم و شێوازی جیاوازی بیناسازی هێنراونه‌ته كوردستان، به‌ڵام هیچ كام له‌م شێوازانه نه‌یانتوانیوه رووخساری بیناسازی كوردستان بگۆڕن و ته‌نیا وه‌ك شێوازێكی ناوازه سه‌یر كراون، له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی پێشكه‌وتوو یان ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌ڵكێك كه ئاستی هوشیاری و دارایی به‌رزتره، سوودیان لێ وه‌رگرتوون.
له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بیناسازی كه له‌مدواییه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، چه‌ند شێوازێك خرانه‌ڕوو و یه‌كێك له‌وانه كه‌ره‌سته‌یه‌كی هێنابووه كوردستان كه به‌رگری له گه‌رما و سه‌رما و ته‌ڕایی ده‌كرد و بۆ ژینگه‌ی كوردستان گونجاو بوو.
پێشتریش شێوازی تر هێنراونه‌ته كوردستان و ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ست هێناوه، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و شێوازه بیناسازییانه كه جێی سه‌رنج بووه، شێوازی "سیسمۆ"یه كه چه‌ند ساڵێكه له كوردستان هه‌ندێك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان بۆ دروستكردنی خانووه‌كانیان پشتی پێ ده‌به‌ستن.
ئه‌م سیستمه چه‌ند ساڵێكه به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌وروپی هاتووه‌ته كوردستان و به دۆستی ژینگه هه‌ژمار ده‌كرێت. خه‌رجی دروستكردنی خانوو به‌و سیستمه كه‌مێك له بلۆك گرانتره، به‌ڵام كوالێتییه‌كه‌ی زۆرباشه و جگه له پاراستنی وزه، خاوه‌ن ماڵیش ده‌حه‌سێنێته‌وه.
كه‌ره‌سته‌ی خاوی كارگه‌كه فنیله كه ماده خاوه‌كه‌ی هاورده ده‌كرێت و هه‌ر له كارگه‌یه‌كی تایبه‌تی فنیلهكه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ پانێلی جیاواز ده‌گۆڕێت.
سه‌ره‌تا نه‌خشه‌ی باڵه‌خانه یان خانووبه‌ره‌كه ده‌درێت به كارگه یان كۆمپانیاكه تا به‌گوێره‌ی ئه‌ندازه‌ی دیاریكراو پارچه‌كانی دیواره‌كه له فنیل دروست بكات، دواتر له رێی تیمه‌كانی، خانووه‌كه بنیات ده‌نێت و له كۆنكریت و شیش و چه‌ندان كه‌ره‌سته‌ی تر بۆ بیناسازی سوود وه‌رده‌گرێت. پانێله‌كان به‌رگی روو و ده‌ره‌وه‌ی دیوارهكهن و دیواره‌كه به شیش و چیمه‌نتۆ بنیات ده‌نرێت.
دیواره‌كان له ئاراسته‌ی ئاسۆیی و ستوونی شیشیان بۆ ده‌چه‌قێندرێت و دواتر كۆنكرێت ده‌كرێت و سه‌قف و ژێرخانی باڵه‌خانه‌كه‌ش به یه‌كترییه‌وه گرێ ده‌درێن.
ساكار سابیر بریكاری هه‌ولێر و دهۆكی كۆمپانیای سیسمۆ، بۆ "وشه" گوتی، راستییه‌كه‌ی ئه‌و سیستمه بۆ به‌رگری له به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه دروست كراوه، به‌ڵام چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه بریتییه له گونجاویی بۆ كه‌شی سارد و گه‌رم، له زستان و هاویندا به كه‌مترین وزه گه‌رم و سارد ده‌بنه‌وه. جگه له‌مه، كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و جۆره بیناسازییه كێشیان كه‌مه، به‌ڵام به‌هێزن و له كاتی تێكردنی كۆنكرێتدا ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی و به‌رگه‌ی زریان و بوومه‌له‌رزه ده‌گرن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌نگژه‌ی دارایی چه‌ند ساڵی رابردوو هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست خه‌ڵك خانوو دروست نه‌كه‌ن. جگه له‌مه، سوودوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی بیناسازی بۆ ئاستی رۆشنبیریی خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر به وردی د‌رك به‌وه بكه‌ن ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی بیناسازی تا چه‌نده ده‌توانێت ژیانیان خۆش بكات و له گه‌رما و سه‌رما بیانپاریزێت، هه‌رگیز له‌به‌ر كه‌مێك خه‌رجی زیاده ره‌تی ناكه‌نه‌وه.
له تاقیكردنه‌وه ده‌رچووه
"وشه" كه‌سێك ده‌دوێنێت كه سێ ساڵه به‌م سیستمه خانووی دروست كردووه. شێرزاد ئیبراهیم شێخۆ كه له گوندی شانه‌ده‌ری ناوچه‌ی بارزان ده‌ژیی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه له خانووه‌كه‌ی هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووبه‌ری خانووه‌كه‌ی 250 مه‌تره، به‌ڵام به یه‌ك موبه‌ریده سه‌رجه‌م ژووره‌كانی فێنك ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه باسی له‌وه كرد كه زستانی رابردوو له ناوچه‌كه‌یان هیچ ماڵێك نه‌بووه كه‌متر له پێنج به‌رمیل نه‌وت نه‌سووتێنێت، به‌ڵام ئه‌و له كۆی زستانهكه ته‌نیا 15 لیتر نه‌وتی سووتاندووه و هیچ پێویستی به‌وه نه‌بووه بۆ گه‌رمكردنی ماڵه‌كه‌ی پشت به وزه ببه‌ستێت.
شێخۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه "به‌رێژه‌ی 100% پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و خه‌ڵكی تریش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خانوو دروست بكه‌ین، هه‌ر پشت به‌م سیستمه ده‌به‌ستین".
"تاكه كێشه‌ی خانووه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بته‌وێت بوڕغی له دیوار بده‌ی یان شتێك هه‌ڵواسی، ده‌بێت ئه‌و بوڕغییهی به‌كاری دێنیت 15 سانتیمه‌تر بێت، چونكه دیواره‌كه له چه‌ند رووی جیاواز پێكهاتووه و ئه‌مه‌ش زۆر كێشه‌یه‌كی ساده‌یه و چاره‌سه‌ری هه‌یه" شێخۆ وای گوت.
وه‌ك ساكار سابیر باسی كرد، دوو خانوویان له گۆڕه‌شێر دروست كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووبه‌ری 256 مه‌تره و خاوه‌نه‌كه‌ی زستانی رابردوو سه‌رجه‌م ژووره‌كانی به شه‌ش قلینهی گه‌وره‌ی غاز گه‌رم كردووه.
داشكانی نرخ كراوه
كاتێك سیستمه‌كه هاته كوردستان نرخه‌كه‌ی به‌رز بوو، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی شكاوه و راسته كۆی تێچووه‌كه‌ی كه‌مێك له بلۆك زیاتر ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام سووده‌كانی دواتری ئه‌گه‌ر لێك بدرێته‌وه قازانجی بۆ سامانی نیشتمانی و گیرفانی خاوه‌ن ماڵیش هه‌یه.
نرخ به‌گوێره‌ی ئه‌ستووری دیواره‌كه و به‌رزی و نزمی باڵه‌خانه دیاری ده‌كرێت. دیواره‌كان له ئه‌ندازه‌ی 10 سه‌نتیمه‌تر، 20 سه‌نتیمه‌تر و 30 سه‌نتیمه‌تر بنیات ده‌نرێن.
پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی شار تێچووی هه‌ر مه‌ترێك دیوار به 50 دۆلار و له ناوه‌وه‌ی شار به 42 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێسته ناوه‌وه‌ی شار بۆ 32 دۆلار دابه‌زیوه. ئه‌مه‌یان به پانێلی 20 سانتیمه‌تره، ئه‌گه‌ر به پانێلی 10 سانتیمه‌تر بكرێت هه‌رزانتر و به پانێلی 30 سانتیمه‌تریش گرانتر ده‌وه‌ستێت. 30 سانتیمه‌تر بۆ باڵه‌خانه‌ی زۆر به‌رزه و بۆ باڵه‌خانه‌ی یه‌ك تا دوو نهۆمی 20 سانتیمهترهكه گونجاوه.
نوێنه‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت "له هه‌ولێر هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌م سیستمه خانوو بنیات بنێت، ئه‌وا به رووبه‌ری خانوو بۆ هه‌ر مه‌ترێك 225 دۆلار و بۆ حیسابی دیواریش 32 دۆلار وه‌رده‌گرن و خاوه‌ن پڕۆژه سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی كامه هه‌ڵده‌بژێرێت".
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كی 100 مه‌تری بكرێته خانوو، ئه‌وا كۆی تێچووه‌كه‌ی 22 هه‌زار و 500 دۆلاری ده‌وێت بۆ دوو نهۆمیش 45 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت.
سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان له ئاو و كاره‌با و گه‌چ و سه‌قف بگره تا ده‌گاته كاشی و ده‌رگه و په‌نجه‌ره له ئه‌ستۆی كۆمپانیایه و دواجار خانووه‌كه‌یش ده‌شۆن و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه خاوه‌ن ماڵ تێیدا دابنیشێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی وایه هێشتا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی له بری وزه‌ی كاره‌با ده‌یدات، نرخی راسته‌قینه نییه و له داهاتوودا كه نرخی راسته‌قینه وه‌رده‌گیرێت، بایه‌خی جۆری سیستمی بیناسازی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وانه ده‌یبه‌نه‌وه هه‌رزوو خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی بیناسازی رادێنن.
دابینكردنی خه‌رجییه‌كی زیاده و حه‌سانه‌وه له خانوو و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وزه بۆ تا هه‌تایه، له‌وه باشتره جارێك به ره‌زیلی خانوو دروست بكه‌یت و دواتر بۆ هه‌میشه ببیته كرێچی وزه و سووته‌مه‌نی.
*حكوومه‌ت نابێ ته‌نیا رێنوێنیی ده‌ربكات، به‌ڵكو ده‌بێ پاڵپشتی سیستمی نوێی بیناسازی بكات
*خاوه‌ن خانوویه‌كی سیستمی سیسمۆ: ئه‌م زستانه 20 لیتر نه‌وتم به‌كار هێناوه.