به‌هۆی ئه‌و تینوێتییه‌ی ڕۆژووگران تووشیان دێت، له دوای به‌ربانگه‌وه ده‌ست به خواردنه‌وه‌ی ده‌یان جۆر خواردنه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به پێی جۆره‌كه زیانی هه‌یه و بۆ ته‌ندروستی خراپه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا یه‌ك به یه‌كی جۆره خواردنه‌وه باوه‌كانی ڕه‌مه‌زانی باس كردووه، كه ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و ڕۆژانه بخورێنه‌وه چ زیانێك به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.
خواردنه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ن:
_ ئه‌و خواردنه‌وه و شه‌ربه‌تانه‌ی خێرا ئاماده ده‌كرێن یان ئاماده‌كراون، بڕێكی زۆری شه‌كریان تێدایه، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه.
_ خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌بنه هۆی داخورانی ئێسكه‌كان و سستبوونی گورچیله‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره.
_ شه‌ربه‌ته كهپسكراوهكان كه له ڕه‌مه‌زاندا خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره و زۆر ده‌خورێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره شه‌كره‌ی تێیاندایه، ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن و مه‌ترسی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆژووگران دروست ده‌كه‌ن.
_ شه‌ربه‌تی تهمهرهیندیش كه له‌م مانگه‌دا زۆر باوه، باشتره هیچ نه‌خورێته‌وه یان دوای نانخواردن له‌سه‌ر تێری بخورێته‌وه و ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌مه‌رهیندی سروستی بخورێت باشتریش ده‌بێ.