له كاتێكدا سه‌رۆكی توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كڕینی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئێس 400 پاشه‌كشه‌ی نییه و له‌گه‌ڵ ڕووسیا گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی و وڵاته‌كه‌شی به‌شدار ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی ئێس 500، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیی باڵا ده‌یخه‌نه ڕوو، ئه‌مه‌ریكا دوایین هۆشداری خۆی به توركیا گه‌یاندووه و به ڕوونی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێی گوتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته ته‌واو بێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
بڕیاره توركیا ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا كردوویه‌تی بۆ كڕینی سیستمی دژه‌مووشه‌كی ڕووسیی S-400، مانگی داهاتوو ته‌واو ببێ و بگاته ده‌ستیان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به خه‌تی سوور هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)یه و كڕینی ئه‌و دژه مووشه‌كه به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێ و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا له پڕۆگرامی فڕۆكه‌ی F-35 بێبه‌شی ده‌كات كه به گرانترین و به‌هێزترین سیستمی چه‌كی ئه‌مه‌ریكییه.
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكی بانگه‌شه‌دا بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی ئیستانبوڵ گوتی: ئه‌و توێژینه‌وه ته‌كنیكییانه‌ی توركیا كردوویه‌تی، ئاشكرای ده‌كات ئاساییه هه‌م سیستمی مووشه‌كیی به‌رگری ئێس 400ی ڕووسی و هه‌م سیستمی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكیمان هه‌بێت و توركیا ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ده‌ست ده‌كه‌وێ. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به ڕوونی پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ڕایان گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی مووشه‌كیی به‌رگری ئێس 400 بكڕێ، ئه‌وا ناتوانێ ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكیشی هه‌بێ، چونكه له ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه ناگونجێ.
سه‌ره‌تای گرێبه‌سته‌كه
كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 میدیاكانی توركیا ڕایان گه‌یاند، ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ دوا واژووی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی S-400 ته‌واو ده‌كه‌ن كه به بڕی دوو ملیار و 500 هه‌زار دۆلار، ڕووسیا چوار سیستمی مووشه‌كیی S-400 به توركیا ده‌فرۆشێ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستییه سه‌ر توركیا و هه‌ندێك كێشه كه ڕووسیا دروستی كرد، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تا ئێسته دوا كه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا زۆربه‌ی پاره‌كه‌شی داوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن، تا سێ ساڵی تر وه‌ری نه‌گرن.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان كراوه، یه‌كه‌م دانه له‌و چوار سیستمه مووشه‌كییه‌ی ڕووسیا به‌ته‌مایه به توركیای بفرۆشێ، له ئاداری ساڵی 2020 ده‌گاته یه‌كه‌ی سه‌ربازیی توركیا و ئیتر له‌و كاته‌وه توركیا ده‌بێته یه‌كێك له زلهێزه‌كانی چه‌كی قورس له دنیادا، چونكه ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی چوارده‌وری.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌وان پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه نابێ هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام هه‌ڵگری چه‌كی ڕووسی بێت و نابێ هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژوو بكات، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا به لادان له پێڕه‌وی واژووكراوی نێوانیان داده‌نێن.
سه‌ره‌تای ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نێوان توركیا و ڕووسیا بۆ كڕینی سیستمی مووشه‌كیی S400، دوای هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نكه‌ره دێت به ڕووی مۆسكۆ، له ئه‌نجامی ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوای كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه كردیان.
هۆشداری و سزا
وه‌ك له ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"دا هاتووه، لێدوانیان له به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خۆی ناوی نه‌هاتووه، ده‌ڵێ: وڵاتانی ناتۆ پێویسته ئه‌و جۆره چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه بكڕن كه ده‌توانرێ له كاتی پێویستدا گۆڕینه‌وه‌ی پێ بكرێ، سیستمی ڕووسی له‌لایه‌ن هیچ ئه‌ندامێكی ناتۆ به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێشتر به‌كار نایه‌ت، بۆیه ناكرێ به ته‌نیا وڵاتێك به‌كاری بهێنێ كه هیچ سوودێكی بۆ كۆی گشتیی ئه‌ندامانی ناتۆ نابێ.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه هۆشداری دا، توركیا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه‌ی بكه‌وێته ده‌ست، به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه تووشی سزا ده‌بێ.
له ماوه‌ی ساڵانی 2013 تا 2017، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكی له‌گه‌ڵ توركیا دا بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400ی ڕووسی نه‌كڕێ، به‌ڵام ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و گرێبه‌سته نه‌كات، ئه‌مه‌ریكا ڕازی بوو سیستمی F35ی پێ بفرۆشێ كه به‌هێزترین و گرانترین و پێشكه‌وتووترین سیستمی فڕۆكه‌وانیی سه‌ربازییه له دنیادا.
ئێس 400 چییه؟
مووشه‌كی S400ی ڕووسی، سیستمێكی هێرشبردن و به‌رگریی مووشه‌كییه كه له یه‌كه‌یه‌كی چڕی ههمهكردار پێك دێت، له ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردوو گه‌شه‌ی پێ درا، ئێسته پڕفرۆشتنرین یه‌كه‌ی سه‌ربازییه كه سوپای وڵاتان پشتی پێ ده‌به‌ستێ و دواجاریش سعوودیه گرێبه‌ستێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به كڕینی ژماره‌یه‌ك له‌و یه‌كه‌یه واژوو كرد.
سیستمی مووشه‌كیی S400، بریتییه له سێ جۆر مووشه‌كی مه‌ودا جیاواز كه دووریی هاویشتنهكهیان له 120 كیلۆمه‌تر و 250 و 400 كیلۆمه‌تر پێك هاتووه، ئه‌مه جگه له دوو جۆر سیستمی ڕادار، ئه‌ركیان ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر مووشهكێكه به‌ره‌و ڕوویان دێ. ڕادارهكه له دووریی 600 كیلۆمه‌تره‌وه ده‌توانێ ئه‌و ته‌نه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه دیاری بكات، ئایا مووشه‌كه یان فڕۆكه و به چ ئاراستهیهكیش ده‌ڕوات.
ڕاداری دووه‌م كه ئه‌ركی دژه مووشه‌كییه، ده‌توانی له دووریی 400 كیلۆمه‌تره‌وه نیشانه‌كه‌ی بپێكی و ته‌نیا 10 چركه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته سه‌ری و خاپووری بكات.
هه‌ر ئه‌م سیستمه مووشه‌كییه ڕووسییه، یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردن و كۆنتڕۆڵی هه‌یه كه به نوێترین ته‌كنه‌لۆجیی سیستمه‌كه داڕێژراوه، بۆیه وڵاتانی دنیا به په‌رۆشن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بكه‌وێ.