پەرلەمانتارێك: لەسەر دابەشكردنی مووچەی پێش جەژن بەدواداچوون دەكەین

:: PM:08:21:23/05/2019 ‌
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بەدواداچوون لەسەر ئەوە دەكەن كە ئایا وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچەیەكی تر دابەش بكات یان نا، چونكە تا ئێستە هیچ بڕیارێكی فەرمی لەوبارەیەوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی ئایار، محەمەد سەعدەدین ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هێشتا هاوئاهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەت نەكردووە، بەڵام هەفتەی داهاتوو یان وەزیری دارایی بانگێشت دەكەین یان سەردانی دەكەین.

ڕوونیشی كردەوە كە بڕیاریانداوە بەدواداچوون بكەن لەبارەی ئەو قسانەی باس لەوە دەكرێت مووچەیەكی تر پێش جەژنی ڕەمەزان دابەش دەكرێ‌، چونكە بە دڵنیاییەوە ئەگەر وەزارەتی دارایی پارەی تەواوی لەبەردەست بێت ئەوە ئەو مووچەیە دابەش دەكرێ‌.

قسەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئێستە دەنگۆی ئەوە هەیە پێش جەژنی رەمەزان مووچەیەكی تر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێ‌، هاوكات ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە لە كوردستان كۆتایی هات.

وەزارەتی دارایی ئابووری بە داهاتی ناوخۆی كوردستان و بڕێك پارەی بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم