ئه‌گه‌ر پلانت نیه بۆ وه‌رزشكردن و ته‌مبه‌ڵیت و توانایى راهێنانى قوورست نیه، ئه‌وه بێگومان ناگه‌یت به‌و ئه‌نجامه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت، بۆیه پێویسته بۆ دابه‌زاندنى كێش به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست پلان دابنرێت راهێنانكردنى زیاتر ده‌بێته هۆى سووتاندنى كالۆرى زیاتر لێره‌دا باس له چه‌ند رێگایه‌ك ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆى سووتاندنى كالۆرى به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر و كێشى له‌ش ئاسانتر كه‌م ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌م: پێویسته له‌شت گونجاو بێت بۆ وه‌رزش، پێویسته وه‌رزشكردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ یان له‌سه‌ر گه‌ده‌ى پر نه‌كرێت، چونكه وه‌رزشكردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ ده‌بێته هۆى بێهێزبوون و سست بوونى له‌ش، بۆیه باشتره به‌هێواشى نان بخۆیت ئه‌و خۆراكانه هه‌ڵبژێره كه وزه به له‌ش ده‌دات له‌كاتى وه‌رزشكردندا.
دووه‌م: جوڵانى باڵه‌كان به شێوه‌یه‌كى گونجاو، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له %15 زیاتر كالۆرى بسووتێنیت ئه‌وه پێویسته باڵه‌كانت به گۆشه‌ى 90 بێت و پاشان جوڵه‌ى پێ بكرێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى راكردن و رۆشتندا. به‌م شێوه‌یه باڵه‌كان زیاتر ده‌جوڵێن و كالۆرى زیاتر ده‌سووتێنرێت له لایه‌ن له‌شه‌وه.
سێیه‌م: پلانى رۆژانه‌ت دابنێ، كاتێك باس له وه‌رزشكردن ده‌كرێت پێویسته پلانى بۆ دابنرێت كه ئایا چ وه‌رزشكێك بۆ ئه‌مرۆ پێویسته، زیاتر ئه‌و وه‌رزشانه هه‌ڵبژێره كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا كێشى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، باشتر وایه له سه‌ره‌تایى ده‌ستكردن به وه‌رزشه‌وه پلانى رۆژه‌كانى داهاتوو دابنرێت كه ئایا چ وه‌رزشكێك پێویسته بكرێت.
چواره‌م: هێدفۆن به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بێزارى كرد له كاتى وه‌رزشكردندا ئه‌وه باشتر وایه گوێ له مۆسیقا بگیردرێت.
پێنجه‌م: ئامانجه‌كه‌ت دیاریى بكه، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌یت به وه‌رزشكردن پێویسته ئامانجێكت هه‌بێت كه ئایا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه یان باشتر كردنى بیر و هۆش و سووككردنى له‌شه یان بۆ سووتاندنى چه‌ورى ئه‌و وه‌رزشه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئامانجێكت هه‌بێت ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر ئه‌و وه‌رزشه‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات.