پەرواز گۆرانییە عەرەبییەکەی كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه‌

:: PM:02:26:06/06/2019 ‌
گۆرانیبێژى ناسراوى كورد پەرواز حسێن نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە زمانی عەرەبی بە ناوی " كل المشاعر" له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ یوتیووب بڵاو کردەوە، تاكو ئێسته‌ ته‌نها 23,059 بینه‌رى هه‌بووه‌.

گۆرانی " كل المشاعر" نوێترین گۆرانی پەروازە و بەبۆنەی جەژنەوە لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یووتیوب بڵاوى کردووەتەوە، هۆنراوەی حەمید غەریبە، ئاواز و دابەشکردنی ئەحمەد حەدادە، ڕێکا بەرزنجی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

پەرواز حسێن لەساڵی 1989 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، ئێسته‌ لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆرانیبێژ گۆران ساڵح پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن بەناوەکانی "گۆنا و گەردەن"، لەساڵی 2013 بەشداری لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵی کەناڵی  mbc  دا كرد، توانی تا قۆناغەکانی پێش كۆتای بەردەوام بێت، ئێسته‌ خاوەنی کلیپ و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.




وشە - محەمەد میران