سوودەكانی توێكڵی هەنار

:: PM:01:26:08/06/2019 ‌
هەنار نەك تەنیا بۆ خواردن بەكار دەهێنرێت وەك میوەیەك، بەڵكو چەندان سوودی هەیە لە بواری جوانكاریدا. تۆوی هەنار چەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش و پێست، بەهەمانشێوەی میوەكانی تر توێكڵی هەنار چەندان سوودی گرنگی هەیە. لێرەدا باس لە چەندان سوودی توێكڵی هەنار دەكەین بۆ پێست و قژ.

سوودەكانی توێكڵی هەنار
یەكەم: وەك دژەخۆرێكی سروشتی بەكار دەهێنرێت، توێكڵی هەنار پڕە لەو پێكهاتانەی كە تیشكی خۆر دەگەڕێنێتەوە، زیانەكانی تیشكی یوڤی كەم دەكاتەوە كە هۆكارێكە بۆ شێرپەنجەی پێست.

توێكڵی هەنار بهاڕە پاشان لەگەڵ كرێمێك یان نەرمكەرەوەیەك تێكەڵی بكە بۆ ماوەی 20 خولەك بەجێی بێڵە دواتر كەمێك زەیتی بۆ زیاد بكە پاشان بۆ پێستت بەكاری بهێنە، ئەم پێكهاتەیە بە باشترین دژەخۆری سروشتی دادەنرێت بۆ پێست.

دووەم: رێ لە زیپكە دەگرێت، توێكڵی هەنار توانای چارەسەركردنی زیپكەی هەیە پڕە لە دژەئۆكسید و بەكتریا و هەوكردن لەناو دەبات.

چۆنیەتیی بەكارهێنانی:
چەند هەنارێك پاك بكە و پاشان توێكڵەكەی جیا بكەرەوە و پاشان لە تاوەیەكدا كەمێك بیسووتێنە، دواتر رێ بدە تا سارد دەبێتەوە و پاشان بە هاڕاوەیەك وردی بكە.لەگەڵ ئاوی لیمۆ یان ئاوی گول تێكەڵی بكە تا دەبێت بە گیراوەیەك و پاشان بۆ پێستت بەكاری بهێنە و بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنەی كە زیپكەی هەیە، كە وشك بووەوە بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

سێیەم: رێ لە چرچی و نیشانەكانی پیری دەگرێت، لە چەندان توێژینەوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە توێكڵی هەنار لەگەڵ زەیتی رووەكە تۆودارەكاندا تێكەڵ بكرێت، رێ لە چرچ بوون و پیربوونی پێست دەگرێت و كۆلاجینی پێست زیاد دەكات و گەشەی خانەی پێست هان دەدات. ئەمانەش بە شێوەیەكی گشتی كرداری پیربوون دوا دەخەن.

چۆنیەتیی بەكارهێنانی توێكڵی هەنار بۆ چرچی
كەمێك شیر زیاد بكە دواتر هاڕاوەی توێكڵی هەناری بۆ زیاد بكە لەگەڵ كەمێك ئاوی گوڵ بە باشی تێكەڵی بكە تا دەبێت بە گیراوەیكی گونجاو، دواتر بۆ پێستت بەكاری بهێنە تا ووشك دەبێتەوە و پاشان بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

چوارەم: رێ لە هەوڵوەرینی قژ و توێڵی سەر دەگرێت، توێكڵی هەنار یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و رێ لە توێكڵی سەر دەگرێت.

كەمێك هاڕاوەی توێكڵی هەنار لەگەڵ زەیتی قژ تێكەڵ بكە و پاشان پێستی سەرتی پێ بشێلە بۆ ماوەی دوو سەعات یان بە درێژایی شەو بەجێیی بهێڵە و دواتر بە شامپۆیەكی سووك سەرت بشۆ، بەم شێوەیە توێكڵی سەر كەم دەكاتەوە و رێ لە هەڵوەرین دەگرێت. 



وشە - ئاوات ئازاد