زیانەكانی زۆر خواردنی شووتی

:: PM:07:46:08/06/2019 ‌

شووتی ناوەكەی زیاتر بە وەرزی هاوین بەستراوەتەوە كە تامێكی شیرین و خۆشی هەیە، جیا لە چەندان سوودی گەورە كە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین و ئاو و كانزاكان، بۆیە سوودی زۆری هەیە، بەڵام هاوكات زیانیشی هەیە وەك لە خوارەوە:

یەكەم/ بەرزكردنەوەی ئاستی ڤیتامینەكان، زۆر خواردنی شووتی ئاستی ڤیتامەینەكان لە لەشدا زیاد دەكات و چەند كێشەیەكت بۆ دروست دەكات، بۆ نموونە ڤیتامین سی سكچوون كێشەی ریخۆڵە دروست دەكات و ئەو لیكۆپینەی لە شووتی هەیە هەمان شت دروست دەكات.

دووەم/ بەرزكردنەوەی رێژەی پۆتاسیۆم، شووتی یەكێكە لەو خۆراكانەی دەكرێت بەهۆی زۆر خواردنی شێوان لە لێدانی دڵ دورست بكات و بەوەش مەترسی دەخاتە سەر تەندروستی مرۆڤ.

سێیەم/ هەستیاری، ئەگەرچی بەدەگمەن روو دەدات، بەڵام ئەو كەسانەی هەستیاریان لەبەرانبەر دەنكەهەڵاڵەوە هەیە، لەكاتی شووتی خواردنەوە تووشی هەستیاری ببن و لە نیشانەكانی خورانی دەم و گەروو و ئاوسانی لێوەكان و دەم و زمان و گەروو و گوێچكەكانیش لەهەندێك كاتدا.

چوارەم/ كێشە لە هەرسكردن، شووتی ئەو جۆرە كاربۆهیداراتەی تیادایە كە توانای گەنینی هەیە و هەندێك كەس ناتوانن وەك پێویست هەرسی بكەن و بەوەش كێشەیان لە هەرسكردن بۆ دروست دەبێت وەك بای سك و ئازاری گەدە و سكچوون یان قەبزی، بۆیە ئەوانەی ئەو جۆرە هەستیارانەیان هەیە یان قۆڵۆنیان هەیە پێویستە لە شووتی پارێزی بكەن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌