گۆرانیبێژى لاو ئەمیر ڕاد له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی هەسارەی شەوەوە بڵاو کردەوە.
دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە مەسعوود ئیلاهی له فه‌یسبووكى خۆى نووسیویه‌تى، "هەسارەی شەو گۆرانییەکی لوڕییە و ڕەزا جەمشیدی تێکستەکەی نووسیوە، لە ئەرەینجمێنتی سادقی جەلیلیانە، دیمەنەکانی ڤیدیۆ کلیپەکە لە کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون و لەلایەن مەسعوود ئیلاهییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە".
ئەمیر ڕاد یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی 10 ساڵە لە بواری هونەرییدا کار دەکات و چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوی هەیە، ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان دروست كردووه.