لیستی گرانبەهاترین یاریزانەكانی تۆپی پێ لە مێژوودا


دوای ئەوەی ئیدین هازارد ئەستێرەی تۆپی پێی بەلجیكی لە یانەی كێڵسی ئینگلیزییەوە پێوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدی شاهانەی ئیسپانییەوە كرد لەبەرانبەر 100 ملیۆن یۆرۆ، هاتە ناو لیستی 10 گرانبەهاترین گرێبەستەكانی مێژووی تۆپی پێ لە دنیادا و پلەی نۆیەمی گرت كە نیمار دا سیلڤای بەرازیلی سەرووی لیستەكەی گرتووە بەمشێوەیە:

1-نیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە 2017 لەبەرانبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە چووە ریزەكانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی.

2-كیلیان مبابی فڕەنسی لە 2018 لەبەرانبەر 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناكۆ چووە ریزەكانی پاریس سانجێرمان.

3-فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی لە 2018 لەبەرانبەر 120 ملیۆن یۆرۆ و بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پاداشت و دەرماڵە لە لێڤەرپوولی ئینگلیزییەوە چووە ریزەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

4-كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە 2018 لەبەرانبەر 112 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە چووە ریزەكانی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی.

5-عوسمان دیمبلی فڕەنسی لە 2017  لەبەرانبەر 105 ملیۆن یۆرۆ و بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پاداشت لە دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە چووە ریزەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

6-پۆڵ بۆگبای فڕەنسی لە 2016 لەبەرانبەر 105 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن یۆرۆ پاداشت لە یۆڤنتۆسی ئیتاڵییەوە چووە ریزەكانی ماچستەر یونایتید.

7- نیماری بەرازیلی لە 2013 لەبەرانبەر 103.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سانتۆسی بەرازیلییەوە چووە ریزەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

8-گاریس بێڵی ویڵزی لە 2009 لەبەرانبەر 101 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تۆتنهامەوە چووە ریزەكانی ریال مەدرید.

9-ئیدین هازاردی بەلجیكی لەبەرانبەر 100 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە چووە ریزەكانی ریال مەدرید.

10-كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 2009 لەبەرانبەر 96 ملیۆن یۆرۆ لە مانچستەر یونایتدەوە چووە ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:10:08:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌