داواكاری گشتی پاریس داوای كرد واز له تۆمه‌تباركردنی كۆمپانیای چیمه‌نتۆی فڕه‌نسی "لافارج" بهێنن، كه تۆمه‌تباره به پاره‌داركردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا و به به‌شداربوون له تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
كۆمپانیای
لافارج بڕیارێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فڕه‌نسای تانه كرد، دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی به‌شداربوون له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و پاره‌داركردنی تیرۆر و پێشێلكردنی یاسا و ڕێوشوێنه‌كان دادگایی كرا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی به‌كارخستنی كارگه‌یه‌ك له نزیك شارۆكه‌ی منبه‌ج له‌وكاته‌ی ناوچه‌كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
له 20ی حوزه‌یران/یۆنیۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ژووی لێكۆڵینه‌وه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه چاو به تانه‌ی كۆمپانیاكه بخشێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه سێ به‌رپرسی كۆمپانیاكه كه بریتین برۆنۆ لافۆن و جان كلود فیار و فردریك جولیبوا كه هه‌رسێكیان پله‌ی جیا جیایان له كۆمپانیاكه هه‌بووه، تۆمه‌تبارن به پاره‌داركردنی تیرۆر و ئه‌وانیش داوا كراون.
به گوێری زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، كۆمپانیاكه له‌پای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ڕێیان داوه كه له كۆمپانیاكه‌ی له منبج كار بكات، بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ باجی به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش داوه، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین هاوكاری له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه داده‌نرێت.