ئەمڕۆ توركیا پێنجەم ناوچەی ئاوەدانی بۆردمان كرد

:: PM:07:13:12/06/2019 ‌
بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری ئامێدی بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجەم شوێنی ئاوەدانی و ناوەندی شارۆكەی ئامێدی بۆردمان كرا.

كەمێك لەمەوبەر پەیامنێری "وشە" پێی ڕاگەیاندین، دوای بۆردمانی ناوەندی ئامێدی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان لە سنووری ئامێدی بۆردمان كردووە.
 
ڕوونیشی كردەوە كە ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە پێنج شوێن بۆردمان كراون كە ناوچەی ئاوەدانی بوون جیا لە وێرانكردنی بەنزینخانەیەك لە ئامێدی.

پەیامنێرمان دەڵێت، گوندی سەرگەلی، كومەڵگای كوانێ، گوندی گوهەرز، شارەدێی دێرەلووك ئەو شوێنانە بوون كە ئەمڕۆ بەچەڕی بۆردمان كراون.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئەو ناوچانە بۆردمان دەكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم