دروستبوونی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه نهێنییه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گرووپ و ئاین و حكوومه‌ت و حزبه جیا جیاكان ڕیشه و مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و به‌شێك له لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دان كه كۆنترین گرووپی نهێنی كه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دامه‌زرا بێ، بریتییه له برایانی سیۆن یان كۆمه‌ڵه‌ی سیۆن، به‌شێك له ناودارانی دنیایش دوای بوونیان به ئه‌ندام له‌و گرووپه ده‌ركه‌وتن و ناو و ناوبانگیان به دنیا بڵاوبووه‌وه، بۆیه ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه نه‌بووایه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته ناوبانگیان ده‌رنه‌ده‌كرد.
له‌سه‌ر مێژووی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی سیۆن بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌شێك له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌ره‌تا له ساڵی 1099ی زاینی له قودس دروستبووه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی پاراستنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕیشه‌ی میروفنجۆین بووه، كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه بوون، به‌شێكی تر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و كاته بنه‌ماكه‌ی دانراوه و دروستبووه، به‌ڵام كاركردنی به فره‌وانی و ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی بۆ ساڵی 1956 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته له شاری ئنماسی باشووری فڕه‌نسا به فه‌رمی خۆیان له حكوومه‌ت تۆمار كرد و ئه‌ندازیار پیه‌ر بلانتار بووه‌ته سكرتێری كۆمه‌ڵه‌كه و ئه‌ندیه بونوم بووه سه‌رۆكی.
ڕێكخراوه‌كه ئامانجی گه‌وره‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی كریستیانه‌كان به گشتی و مه‌زه‌وی كاسۆلیكی بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا و زۆرێك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سه‌رده‌م ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه بوون، زیاتر له ڕووی رووحییه‌وه پێوه‌ستی و پێوه‌ندیان به‌و ڕێكخراوه هه‌بووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سامانی هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپه به سامانی گشتی گرووپه هه‌ژمار ده‌كرا و له كاتی بوونی گرفتێك هه‌مووان به بڕی جیا جیا پاره‌یان ده‌به‌خشی بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌و ڕێكخراوه، گرووپی كاساریش دروستبوو، كه ئه‌وان باوه‌ڕیان به كوشتنی ئه‌وانه بوو كه دژی ڕێباز و ڕه‌وتی ئه‌و گرووپه‌ن، بۆیه له سه‌رده‌می پاپا ئه‌نوسنتی سیێه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای پاپا ئه‌و گرووپه كۆمه‌ڵكوژ كران، كه زیاتر له ده‌یان هه‌زار پیاویان له هه‌رێمی لانگدۆكی فڕه‌نسا لێ كوژرا.
برایانی سیۆن وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكی تر له كاره گرنگه‌كانیان هاوكاریكردنی ئه‌ندامانیان بووه له ڕێی خوێندن و پێشكه‌وتنه‌وه، به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بوونه‌ته كه‌سانی به‌ناوبانگ و دیار، چونكه گرووپه به ته‌واوی پشتیوانی كردوون و هاریكاری كردوون له هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكست و ناساندنی به‌رهه‌م و بۆچوونه‌كانیان و گه‌وره‌كردنی وێنایان له هزری خه‌ڵكی گه‌وره كردوون و به كه‌سانی سه‌روو ئاسایی ناساندوویانن.
ئه‌و گرووپه دوای دروستبوونی پێگه‌ی به‌رزی ئه‌ندامه‌كانی له فڕه‌نسا خزانه نێو هه‌موو داووده‌زگاكان و زۆرترین دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌كانی ساتی بوونیان و پێشووی خۆیان كۆپی كرد و دواتر به هه‌مان دیكۆمێنتی ساخته‌كراوه و ویستان به ته‌واوی ڕای گشتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بشێوێنن، له ساڵی 1993 سكرتێری گرووپه‌كه پیه‌ر بلانتار له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه گیرا و دادگایی كرا، به‌هۆی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنته مێژووییه‌كی كڵێسای كۆشكی رین، هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ بڕیارێكی دادگا دژی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ڕوون نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه بلانتار دوای گرتنی له‌به‌رچاوان بزربووه و له ژیانێكی ئاسایی و دوور له پێویستی ژیاوه، له سێ شوبات/فێبرایه‌ری 2002 كۆچی دوایی كردووه.
له ساڵی 2006 لین بیكنیت و كلیف برینس كتێبێكیان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به ناوی زیندووی برایان و ڕاستی خوێنی مه‌سیحی پیرۆز بڵاوكرده‌وه، كه‌تێیدا به وردی باس له كاره‌كانی ئه‌و گرووپه ده‌كه‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕه‌تی عه‌لمانییه‌ت و شكاندنی شكۆی كریستیانیه‌ت له فڕه‌نسا، دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه نهێنییه یه‌كه‌م شوێنبوون كه داوای دروستكردنی ئه‌وروپایه‌كی یه‌كگرتوویان له ژێر حوكمی كریستیانه‌كان كردووه، به‌ڵام دواتر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هاتووه‌ته دی، كه‌چی بیرۆكه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر هی ئه‌وان بووه.
برایانی سیۆن خۆیان به به‌رگریكار و پارێزگار له خوێنی په‌یامبه‌ر عیسا ناوبردووه و بۆیه به نهێنی دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه كاریان كردووه، كه ویستوویانه ڕووبه‌ڕووی ئاینی كریستیان و شوێنكه‌وتووانی ببنه‌وه، له به‌شێكی تری كتێبه‌كه باس له‌وه كراوه، كه گرووپه‌كه له 27ی ئایار/مایۆی 1956 بڵاوكرایه‌وه‌كی هه‌واڵیان له فڕه‌نسا بڵاوكردووه‌ته‌وه و 12 ژماره له‌و بڵاوكرایه‌وه په‌خش كراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته سه‌رتاسه‌ری فڕه‌نسا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێباز و بیروبۆچوونی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن و خه‌ڵكی هان بده‌ن، تا پێشوازی له ئاشكرابوونی گرووپه‌كه بكات. به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونیان ته‌واوی پلانه‌كه شكستی هێناوه و كۆتایی به‌و ڕێكخراوه نهێنییه هاتووه، كه به ناوی پارێزگاری له ئاینی كریستیان و ڕێبه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاچپه‌رست و دروستكردنی حكوومه‌تێكی گه‌وره‌ی جیهانی كریستیانی تێكۆشاون، بۆیه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌وروپا و جیهانیان داوه، له رێی هزر و گۆڕینی ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی.