به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره و ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كه‌نداو ده‌كات له‌باره‌ی چۆنیه‌تى پاراستنى كه‌شتیوانى له ده‌ریاى كه‌نداو، رۆیته‌رز باسى له‌وه كراوه یه‌كێك له سیناریۆكانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تواناى به‌رگرى وڵاتانى كه‌نداو یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
جه‌زیره له راپۆرتێكدا باس له‌و سیناریۆیانه ده‌كات كه بۆ پاراستنى كه‌شتیوانى ده‌ریاى عومان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێیان بكات. ماڵپه‌ڕه‌كه له به‌شێك له زانیارییه‌كانى پشتى به ئاژانسى رۆیته‌رز به‌ستووه.
له‌وانه ئاژانسى رۆیته‌رز زانیارى ئه‌وه‌ى له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بژارده ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تى پاراستنى كه‌شتیوانى نێوده‌وڵه‌تى له كه‌نداو، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌و هێرشه دێت كه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو كرایه سه‌ر دوو كه‌شتى بارهه‌ڵگر.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس و شاره‌زایان بۆ ئاژانسه‌كه باسیان له‌وه كردووه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانى ناچارى ئه‌وه ده‌بن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى ئاسایش ته‌رخان بكه‌ن بۆ پاراستنى كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كه‌شتییه‌كان رووبه‌ڕووى هێرش نه‌بنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كانه‌یش ئاماده كران بۆ پاسه‌وانى كه‌شتییه‌كان، ئه‌وا به‌كارهێنانى توانای ده‌ریاى و ئاسمانى وڵاتانى كه‌نداو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوایش كه پاراستنى ته‌ناهى كه‌شتیوانى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌ستۆ ده‌گرن، سنوورداره و له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌كنیكه جه‌نگییانه‌ى یه‌ك ناگرێته‌وه كه له هێرشه‌كانى ئه‌مدواییه به‌كار هاتوون، یه‌كێك له‌و ته‌كنیكانه‌یش مینى ده‌ریایه.
له‌ماوه‌ى سى رۆژى رابردوودا له دوو هێرشى جیاواز له نزیك گه‌رووى هورمز شه‌ش كه‌شتى ده‌ریاى تێك‌شكێنران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌م وڵاته‌یش تۆمه‌ته‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ئه‌م دوو‌و رووداوه دوایین هێرش نییه، له‌وانه به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ، "پێم وایه ئه‌وه كۆتایى پێ نه‌هاتووه". ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له كه‌نداو.
سێ سه‌رچاوه له وڵاتانى كه‌نداو باس له چه‌ند بژارده‌یه‌كى سنووردار ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و بژاردانه ئه‌وه‌یه سیستمى یاوه‌رى پاسه‌وانى پێڕه‌و بكرێت كه له میانه‌ى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران له سه‌ده‌ى رابردوو له كه‌نداو جێبه‌جێ كراوه، یه‌كێكى تر ئه‌وه‌یه رێساى پێكدادانى نوێ جێبه‌جێ بكرێت، یانیش پرۆسه‌ى لابردنى مینه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى كه‌نداو له‌باره‌ى ئه‌و سیناریۆیانه ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان و كه‌سانى تریش قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته بارى ته‌ناهى له ناو ئاراسته‌ى رۆیشتنى بارهه‌ڵگره‌كان به‌هێز بكرێت، ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م، دواتریش تواناى ئه‌وه به كه‌شتییه‌كان دروست بكرێت له كاتى نزیكبوونه‌وه‌ى به‌له‌مه هێرشبه‌ره‌كان بتوانن به په‌له هێرشیان بكه‌نه سه‌ر، ئه‌مه‌یش رێساكانى پێكدادانه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌نى تر هه‌ن پێیان وایه ناردنى كه‌شتی پاسه‌وانى بۆ قۆناغى ئێسته پرۆسه‌یه‌كى هێواشه".
كه‌چى سه‌رچاوه‌یه‌كى تر كه لێدوانه‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ناردنى كه‌شتى پاسه‌وانى بۆ كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانى پێویستى به تاوتوێكردن هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ڵكى بزانرێ، چونكه رێڕه‌وى ئاوى له ناوچه‌كه ته‌سكه، له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش گرژی زیاترى لێ بكه‌وێته‌وه".
بۆ سه‌لماندنى ئه‌و قسه‌یه‌یش ماڵپه‌ڕى جه‌زیره ئه‌وه‌ى به‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه گه‌رووى هورمز پانییه‌كه‌ى 33 كیلۆمه‌تره و له هه‌ندێك شوێنیش ده‌گات به ته‌نیا سێ كلیۆمه‌تر .
ریچارد ریف سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گرووپى ئۆكسفۆرد بۆ توێژینه‌وه، پێی وایه پرۆسه‌ى پاراستنى كه‌شتیوانى له ده‌ریا وه‌ك ئه‌وه ئه‌سته‌مه وه‌ك خۆپاراستن له دژى ئه‌و هێرشه‌ى به بۆمبى ده‌ستكرد ئه‌نجام ده‌درێت، یان هێرشانه‌ى خۆكوژێك له دژى گرووپێكى سه‌ربازى ئه‌نجامى ده‌دات.
جۆن هامه‌ریش كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ته‌ناهى و ته‌نگژه‌كان له كۆمه‌ڵى كه‌شتییه نه‌رویجییه‌كان ده‌ڵێ، "له ناوچه‌كه ئه‌سته‌مه كه‌شتییه‌كان بتوانن به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانی به‌رده‌میان ببنه‌وه".
هه‌ندێك له شاره‌زاییان وا به چاكتر ده‌زانن له‌ڕووى سیاسییه‌وه ئه‌م گرژییه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانى له‌سه‌ر ئێران كه‌م بكاته‌وه، له‌وانه ریاز قه‌هوه‌چى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ شرۆڤه‌كاریى سه‌ربازى باسى له‌وه كردووه هیچ كه‌سێك نایه‌وێ به ته‌نیا بكه‌وێته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روو بدات، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت.
دواتریش قه‌هوه‌چى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى به‌دوورى نازانێ وڵاتانى ژاپۆن و چین بۆ پاراستنى كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیان هێز ره‌وانه‌ى كه‌نداو بكه‌ن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى كه‌نداو باسى له‌وه كردووه، ئه‌وه‌ى ئێسته له كه‌نداو روو ده‌دات ململانێیه‌كى كرا‌و و دیار نییه، بۆیه لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێنه پێشه‌وه كه پرۆسه‌ى پاراستنى كه‌شتیوانى كه‌نداو ئه‌سته‌متر ده‌رده‌خات، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى ئێسته روو ده‌دات بابه‌تێكى جیاوازه و ئه‌مه ململانێیه‌كى كراوه نییه، چۆن ئه‌م رێڕه‌وه ئاوییانه بپارێزین، هه‌روه‌ها ده‌بێ تاكه‌ى بپارێزرێن ئه‌مه پرسیارێكى گرنگه".