کچێکی پێنج ساڵان بە سەربڕاوی دۆزرایەوە و دوو گومانلێکراو گیراون

:: PM:02:25:16/06/2019 ‌

پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان تەرمەكەی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیس دوو گومانلێکراوی گرتووە و گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت دەستیان لە كووشتنی منداڵەکەدا بووبێت.

ئەمڕۆ یەکشەم 16ی حوزەیران، عەلی حەیەر ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی دیالەوە دوو گومانلێکراو بە تۆمەتی كووشتن وسەربڕینی كچێکی تەمەن پێنج ساڵان لە شارۆكەی خاڵسی دیالە گیران و لە ئێستەدا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بەربەیانی ئەمڕۆ لەكاتی چوونی چەند جووتیارێك بۆسەر زەوییەکانیان لە دەشتاییەكی شارۆكەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە، تەرمی كچێكی پێنج ساڵان بەناوی زەهرا دۆزرایەوە کە سەری لە لاشەی جیا كرابۆوە.

ماوەی سێ مانگە بەهۆی هەبوونی میلیشیاکانی شیعە و ململانێیان لەگەڵ سوننەکانی ئەو ناوچەیە، کوشتن و رفاندنی منداڵان پەرەی سەندووە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان

ئه‌م بابه‌ته 6471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌