شانیا سیروان پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی و له دایكبووی ساڵی 1999یه، له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه" ئاماژه ده‌دا كه هێشتا شووی نه‌كردووه و حه‌ز ده‌كات شوو به كه‌سێك بكات دڵپیس و چاوله‌ده‌ر نه‌بێت. هاوكات روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی ئێسته كاری تێدا ده‌كات، توانا له پێش جوانییه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنت كه‌ی بوو و چ به‌رنامه‌یه‌كت پێشكه‌ش ده‌كرد؟
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنم له كه‌ناڵی سپۆرت بوو، كاری دۆبلاجم كردووه بۆ كه‌ناڵی كه‌ركووك و ئێسته‌یش له كه‌ناڵی كه‌ركووك و كه‌ناڵێكی ناوخۆی سلێمانی كار ده‌كه‌م .
زیاتر حه‌ز به چ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یت پێشكه‌شی بكه‌یت؟
به‌رنامه‌كه‌ی خۆم زۆر خۆش ده‌وێت.
جوانییه‌كه‌ت كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردوویت؟
هه‌موو شتێك جوانی نییه من حه‌ز ناكه‌م كه‌س حه‌زم لێ بكات له‌به‌ر جوانییه‌كه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵك خۆشی بوێم له‌به‌ر باشیم كه تا ئێسته‌ش بۆ جوانییه‌كه‌م كێشه‌م بۆ دروست نه‌بووه.
بۆچی بواری راگه‌یاندنت هه‌ڵبژارد؟
بڵێم خه‌ونم بوو راست ناكه‌م، به‌ڵام به‌پێی كات ئاره‌زووی ئه‌و كاره‌م هه‌بووه، ئێسته‌ش كاره‌كه‌م زۆر خۆش ده‌وێت.
جیا له راگه‌یاندن، حه‌زت ده‌كرد ببی به‌چی؟
حه‌زم له كاری تراڤل بووه به‌شی گه‌شتوگوزار و بڕوانامه‌شم هه‌یه.
چ شتێك بێزارت ده‌كات؟
به كۆمێنتی خه‌ڵك زۆر بێزار ده‌بم كه بڕیاری هه‌ڵه‌م له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
هاوسه‌رگیریت كردووه؟
نه‌چوومه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیری و ئێسته‌یش به‌نیاز نیم.
له كاری راگه‌یاندن تووشی هیچ گرفتێك نه‌بووی؟
تووشی هیچ گرفتێك نه‌بووم، به‌ڵام هه‌ركارێك به دڵ بیكه‌ی ده‌بێت باجی بۆ بده‌یت >
چ شتێك هه‌یه لێی په‌شیمان بیت؟
له هیچ شتێك په‌شیمان نیم، ته‌نیا له ناسینی هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی داوای خۆشه‌ویستی له شانیا بكات چ شتێكی پێ ده‌ڵێت؟
من هه‌ر وه‌ڵام ناده‌مه‌وه، چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه كه كۆمه‌لێك خه‌ڵك بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه.
باوه‌ڕت به خۆشه‌ویستیی هه‌یه؟
به‌ڵێ باوه‌ڕم به خۆشه‌ویستیی پاك هه‌یه.
له چ شتێك زۆر ده‌ترسێت؟
له ده‌ستدانی ئازیزانم.
جوانی یان توانا بۆ ئێوه‌ی كچ مه‌رجه؟
كه‌ناڵ بۆ كه‌ناڵ ده‌گۆڕێت، ئێسته ئه‌و كه‌ناڵه‌ی من لێی كار ده‌كه‌م توانا له پێش جوانییه.
له فه‌یسبووك نووسیوته زۆر جار ژیان ناچارت ده‌كات ببی به‌و شته‌ی كه خۆت حه‌زت لێ نییه، مه‌به‌ستت راگه‌یاندنه؟
نا مه‌به‌ستم له‌و قسه‌یه زۆر شت ده‌گرێته‌وه بۆ راگه‌یاندن نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری بكه‌یت چه‌ند مه‌رجت ده‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟
بۆ من كێشه نییه هه‌بوون بێت یان نه‌بوون، جوان یان ناشیرین، ته‌نیا ئه‌وه گرینگه لای من عاشقی بم نه‌ك رۆڵ بگێڕم تا عاشقی بم.
ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت حه‌ز ده‌كه‌ی كه‌سێكی چۆن بێت؟
حه‌زم له پیاوێكه زۆر له‌سه‌رخۆ بێت تێگه‌یشتی هه‌بێت و دڵپیس نه‌بێت، حه‌زیش ده‌كه‌م به‌س خۆمی خۆش بوێت، حه‌زیش ناكه‌م چاوله‌ده‌ر بێت.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق