باشترین پێنج یاریزانی خولی گرووپەكانی كوپا ئەمەریكای 2019

:: PM:08:36:25/06/2019 ‌


پاڵەوانیەتی كوپا ئەمەریكای 2019 بووە هەڵێك بۆ ژمارەیەك ئەستێرەی تۆپی پێ بۆ دەرخستنی تواناكانیان دوای ئەوەی نەیانتوانی لە خولە ناوخۆییەكانی یاری تیادا دەكەن توانایان دەربخەن، هاوكات بەشێكیانی نائومێد كرد كە هیوای زۆریان لەسەر دانرابوو، ئەوەش لە خولی گرووپەكانی ئەو پاڵەوانیەتییە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم هاتە كۆتاهاتن.

وەك راهاتووە لیونیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنین هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی پاڵەوانیەتییەكە سەرنجەكانی بۆ لای خۆی راكێشا، ئەگەرچی ئاستەكەی وەك ئەوە نەبوو كە لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشانی دا و بۆ ئەوەش دووچاری رەخنە هاتەوە، هاوكات چەند ئەستێرەی تر توانیان تواناكانین دەربخەن و لە خوارەوە پێنج یاریزان هەن كە دیاركەوتن. وەك ماڵپەڕی "هو سكۆرد"ی جیهانی تایبەت بەو بوارە باسی لێوە كرد. 

5-خامیس رۆدریگز (7.8 لەسەر 10)، دوای ئاستێكی ناوەند لەگەڵ بایرن میونشن، لە كوپا ئەمەریكای 2019 ئەگەرچی هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە، بەڵام رۆڵی باشی بینی لە سەرخستنی كۆڵۆمبیا بۆ چواریەكی كۆتایی.

4-ئیدینسۆن كافانی (7.83لەسەر 10)، هێرشبەری پاریس سانجێرمان توانی لە هەڵبژاردەی ئۆرگوای ئاستێكی باشی هەبوو و دووەم زیاترین لێدانی بەرەو گۆڵی بەرانبەر هەبووە (13 لێدان) و دوو گۆڵی تۆمار كردووە.

3-ئیریك بولگار (7.9 لەسەر 10)، ئەستێرەی یانەی پۆڵۆنیای ئیتاڵی و هەڵبژاردەی چێلسی خاوەنی گۆڵێك و 171 پاس و پێنج لێدانە بەرەو گۆڵی بەرانبەر.

2-فیلیپ كۆتینیۆ (8.1 لەسەر 10)، ئاستێكی باشی لەگەڵ بەرازیل پێشكەش كرد و سوودی لە پێكانی نیمار بینی و بووە سەرۆكی تیمەكەی و دوو گۆڵی تۆمار كردووە.

1-ئەلیكسیس سانشێز (8,3 لەسەر 10)، ئەوەی سەیری یارییەكانی هەڵبژاردەی شیلی كردبێت دەزانێت كە ئەو هێرشبەرەی مانچستەر یونایتد چ ئاستێكی هەیە و مەترسیدارترین بووە لەسەر گۆڵی بەرانبەر، دوو گۆڵی تۆمار كردووە 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل