ئاژانس و دامه‌زراوه‌كانی بۆشایی ئاسمان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه به ته‌واوی زه‌وی وێران ببێ، به‌هۆی هه‌سارۆكه‌یه‌ك كه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش بێ، به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته به‌رده‌وامی هه‌بێ، بۆ مانگی نۆی ئه‌مساڵ ده‌گاته زه‌وی و به ته‌واوی زه‌وی وێران ده‌كات.
زانایان و توێژه‌ران ترس و نیگه‌رانی خۆیان ناشارانه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه به‌ر زه‌وی بكه‌وێ، ئه‌وا زیانه‌كانی به ملیۆن قوربانی ده‌بێت، بۆیه چاره‌نووسی زه‌وی كه مرۆڤ له‌سه‌ری ده‌ژی، له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار ڕژد و گه‌وره‌دایه.
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه كه زانایان ناوی هه‌سارۆكه‌ی "
كیو ڤی"یان لێ ناوه، به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر به‌ره‌و ڕووی زه‌وی دێ، به گوێره‌ی پێوانه‌كردنه‌كان، خێرایی ده‌گاته 44 هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، 15 هێنده له خێراترین فڕۆكه‌ی ده‌ستكردنی مرۆڤایه‌تی خێراتره.
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه له 2006 له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه و له‌وكاته‌وه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه له داهاتوو ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی، قه‌باره‌ی 109 مه‌تر ده‌بێت، هه‌مووان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌سارۆكه‌كه زۆر به‌خێرایی ڕووی له زه‌وییه و بۆ مانگی نۆ ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت، ئه‌وا به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێته‌وه.