هۆكاری خێرا لێدانی دڵ لە شەودا

:: PM:03:33:30/06/2019 ‌
خێرایی لێدانی دڵ كاتێك تۆمار دەكرێت كە دڵ زۆر خێرا لێ بدات یان تووشی ناڕێكی ببێت، ئەم حاڵەتە رەنگە مەترسیدار بێت بەڵام بێ ئازارە. خێرایی لێدانی دڵ لە هەر كاتێكی رۆژدا بێت روو دەدات، بەڵام بەرێژەیەكی زیاتر لە كاتی خەوتندا روو دەدات . ئەگەر هەستت كرد بە نیشانەی نائاسایی لەكاتی خێرا لێدانی دڵدا وەك ئازاری سنگ و توندبوونی سنگ و گێژی و ئارەقكردنەوە، ئەوە پێویستە خێرا سەردانی پزیشك بكرێت.

یەكەم: فشاری زۆر، لەكاتی نوستندا بەرزبوونەوەی فشار مەترسیدارە چونكە رێ لە نوستن دەگرێت و  چەندان نیشانەی جیاواز لە لەشدا دەردەكەوێت و ناڕێكی لێدانی دڵ یەكێكە لەو نیشانانە. زۆر بوونی فشار كار لە هۆرمۆنەكانی لەش دەكات وەك كۆڵیسترۆڵ و ئەدریناڵین . پێش نوستن باشتر وایە چالاكی جەستەی ئەنجام بدرێت وەك خۆشووشتن بە ئاوی گەرم و گوێگرتن لە موزیكی خاو یان شێلان بە زەیتە بۆندارەكان . هەموو ئەم كردارانەی كاریگەری فشارە دەروونییەكان كەم دەكەنەوە.

دووەم: بیركردنەوەی ناڕێك، ناڕێكی لێدانی دڵ زۆركات تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە دڵەڕاوكێیان هەیە. ئەگەر هەستت كرد لە شەودا تووشی ناڕێكی لێدانی دڵ دەبیتەوە، ئەوە باشتر وایە لە شوێنێكی بێدەنگدا بنوویت لایەنی جەستەیی و دەروونیت ئارام بێت كاتێ بیركردنەوە ناڕێك بێت، دڵ خێراتر لێ دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕێكی لێدانی دڵ و رێگریكردن لە نوستن.

سێیەم: نوستن لەسەر لایی چەپ، باشترین جۆری نوستن ئەوەیە لەسەر لایی راست بێت چونكە دڵ دەكەوێتە بەشی چەپەوە ئەگەر لەسەر لایی چەپ بنوویت ئەوە زیاتر بە دڵ دەگات و دەبێتە هۆی ناڕێكی لێدانی دڵ و خێرا لیدانی دڵ و دروستبوونی ئازاری سنگ لەكاتی نوستندا. بۆیە باشتر وایە تا دەكرێت لەسەر لایی چەپ نەنوویت.

چوارەم: خواردنی ژەمی قورس، زۆر ترسناكە پێش نوستن ژەمی قورس بخورێت، چونكە هۆكاڕێكە بۆ هەڵگەڕانەوەی ترشی گەدە و چەندان زیانی تر. بەهەمانشێوە دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ  وادەكات رێ لە نوستن بگرێت. زۆربوونی لێدانی دڵ یان دڵەكوتێ ئاساییە ئەگەر لە رۆژدا روو بدات، چونكە دڵ بڕێكی زۆر خوێن دەنێرێت بۆ كۆئەندامی هەرس بۆ ئەوەی یارمەتی كرداری هەرس بدات و هەرسكردن ئاسان بكات، بەم هۆیەش خێرا لێدانی دڵ دروست دەبێت.

پێنجەم: زۆر خواردنەوەی كحوول، ئێستە خواردنەوە كحوولییەكان بە نەریتێكی باو دادەنرێت و بەتایبەتی لە شەواندا دەخورێتەوە. زۆركات خواردنەوە كحوولییەكان دەبنە هۆی خێرا لێدانی دڵ ئەگەر بڕێكی زۆر بخورێتەوە. چونكە كحوول دەبێتە هۆی كشانی سووڕی خوێن ئەمەش خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەكات و تەنانەت زیان بەدڵ دەگەیەنێت. بۆیە باشتر وایە واز لە خواردنەوە كحوولییەكان بهێنرێت یان ئەگەر خورایەوە بە رێژەیەكی كەم بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ.



وشە - ئاوات ئازاد