دادگای سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەركرد. فەرمانەكە لە ئەنجامی سكاڵایەكەوە بووە كە پێشتر لەسەر ئەو بەرپرسەی یەكێتی تۆمار كراوە.
سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فەرمانی گرتنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو. گەرمیانی تۆمەتبارە بە هەرەشە كردن لەكەسێك.
گەرمیانی جیا لەوەی ئەندامی سەركردایەتییە بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتییە، سكاڵاكە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانییە و دادوەر بە مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی داوای لە هێزە تەناهییەكان كردووە سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵەبندی گەرمیان ئەوحزبە بگرن.
هەروەك داوا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كراوە فەرمانی گرتنی سامان گەرمیانی جێبەجێ بكەن.
هێشتا دادگا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی تری لەبارەی كەیسی سامان گەرمیانی بڵاو نەكردووەتەوە تەنیا ئەوە نەبێ كە بەهۆی هەڕەشە كردن لە خێزانێك ئەو فەرمانی گرتنەی لەسەر دەرچووە.