لە شارۆكەیەك هەرەشە لە 31 ژن کراوە

:: PM:01:36:03/07/2019 ‌

بەرپرسێكی پۆلیس ئاشكرای دەكات، لە شەش مانگی ڕابردوو هەڕەشە لە 31 ژن كراوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووز، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان 91 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕانیە گوتی، دوو كوشتنی ژن هەبوو لەگەڵ حەوت سووتان و 15 لێدانی ژنان.

زیاتر روونی كردەوە، هەڕەشە لە 31 ژن كراوە و لەگەڵ 25 رووداوی جۆراوجۆر توندوتیژی بەرانبەر ژنان.

باسی لەوەش كرد، چەندان رووداو هەن كە كوشتن و برینداركردن و دزیكردن بوون كە نۆ كوشتن و دوو خۆكوشتن و پێنج شایەتی بەدرۆ و سێ‌ ڕفاندن و 18 خیانەتی هاوسەرگیری و گرتنی كەسێك بە یاسای تیرۆر.

ئەو ئامارە لە كاتێكدایە ساڵانە چەندان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و ساڵی رابردووش دەركەوت ڕێژی توندوتیژی زیادی كردووە.



وشە - رامیار جەواد