بڕیاره له سه‌ره‌تایی مانگی ئاب، یه‌كه‌مین دیداری سینه‌مایی بۆ كورته فیلم ڕێك بخرێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ته‌مووز، سیروان بێلانه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بڕیارماندا یه‌كه‌مین دیداری سینه‌ما بۆ كورته فیلم له مانگی ئاب ڕێك بخه‌ین، هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ وه‌رگرتنی فیلمه‌كان له یه‌ك تا 30 ته‌مووز.
زیاتر گوتی، لێژنه‌ی باڵا پێكهاتووه له هونه‌رمه‌ندان "سه‌ردار ڕه‌شید، محه‌مه‌د عه‌لی سید، تاریق یاسین و عرفان معروف"، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری گشتی دیداره‌كه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌كرێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌م دیداره به مه‌به‌ستی بره‌ودان به بواری فیلمسازی و دروست كردنی پردێكه له نێوان فیلمسازان.
لەم دیداره‌دا چه‌ندان میوان له شاره‌كانی كوردستان و عێڕاقه‌وه بانگێشت كراون و رۆژانه له شاره‌كه‌دا به‌رێوه ده‌چن.
كه‌ركووك/ گه‌رمیان گلی