سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
به‌غدا پێشتر به یه‌كێك له شاره هه‌ره خۆشه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرا و تا به‌یانی ده‌رگای چێشتخانه و یانه‌كانی شه‌وانه كراوه بوو و بازاڕ جمه‌ی ده‌هات و هیچ كه‌س مافی به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تره‌وه نه‌بوو، به‌ڵام دوای 2003 و هاتنه‌وه‌ی گرووپه شیعه توندڕۆكان و به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه و كرده تیرۆریستییه‌كان، شه‌وانی ئه‌و شاره‌ی به ته‌واوی تاریك و بێ موزیك كردبوو، به‌ڵام ئێسته كه جۆرێك ئارامی به‌خۆیه‌وه دیوه، كه‌چی به نهێنی ئاهه‌نگی شه‌وانه و یانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكی ڕووی تێ ده‌كه‌ن.
سه‌وسه‌ن كه ناوی خوازراوی كچێكی به‌غدادییه و ئه‌و له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه بۆ ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی بانگهێشت كرا بوو و ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌یشی بۆ ڕوون كرابووه‌وه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ ساز ده‌كرێ، ئێواره به له‌چك و عه‌با و جلێكی ته‌واو ڕووپۆشه‌وه، له پشته‌وه‌ی ته‌كسییه‌ك سوار بوو و تا ناوچه‌یه‌كی نزیكی شوێنی ئاهه‌نگه‌كه ڕۆیشت و به نهۆمی باڵه‌خانه‌یه‌ك سه‌ركه‌وت و گه‌یشته كۆتا نهۆم، له‌وێ ده‌رگای لێ كرایه‌وه و چووه ناوه‌وه بینی به ته‌واوی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و شارانه‌ی ڕۆژئاوایه كه له فیلمه‌كان ده‌بینرێ.
ئه‌و كچه ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌م كرد و ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌سانێك له نێو یانه‌كه بن و له ده‌ره‌وه بمناسنه‌وه، دواتر كه بۆم ده‌ركه‌وت بۆ هه‌موو كه‌س قه‌ده‌غه‌یه و یانه‌كه نهێنییه، له‌وه گه‌یشتم كه كه‌س ناوێرێ باسی بكات، چونكه خۆیشی تیا ده‌چێ، له‌به‌ر ئه‌وه جله‌كانی گۆڕیوه و پانتۆڵێكی ڕه‌ش و تیشێرتێكی سووری له‌به‌ركردووه و به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه كردووه.
ئه‌و زیاتر دواو و گوتی، دوای 12ی شه‌و ئاهه‌نگ و سه‌ما و ستران ده‌ستی پێ كرد و كه‌شێكی ته‌واو ڕۆژئاوایی له‌و نهۆمه دروست ببوو، كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه باسی بكه‌یت، هیچ كه‌س باوه‌ڕ ناكات له به‌غدا ئه‌مجۆره شوێنه بوونی هه‌بێت، شوێنه‌كه زۆر تایبه‌ت و ئازاد بوو، ئه‌مه وای لێكردووم چه‌ندان جاری تریش سه‌ردانی بكه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه ژیاون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له 2010 گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق تووشی شۆك بوون، كه به‌غدا وه‌ك شارێكی مردووی لێهاتووه و شه‌وانی كپ و بێ ده‌نگه و خه‌ڵكی نا‌وێرن له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، له ترسی ته‌قینه‌وه و كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و گرووپه ئاینییه توندڕۆكان، به‌ڵام ورده ورده ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو نهێنی یانه‌كانی شه‌وان و دیسكۆكان له به‌غدا ده‌كرێنه‌وه و په‌ره ده‌ستێنن.
میس كچێكی تره‌وه و ئه‌و به‌شداری له كۆرسی زمانی كۆری كردووه و له یانه‌ی كولتووری كۆریا له عێراق ئه‌ندامه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی زۆرجار ئاهه‌نگی شه‌وانه ساز ده‌كه‌ن و ستران ده‌چڕن و سه‌ما ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به هه‌مانشێوه دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌یان به نهێنییه و به ئاشكرا ناكرێ كاری له‌مشێوه‌یه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
وه‌لید عه‌بدوڵا كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و سه‌ره‌ڕای پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه، به‌ڵام پێویستی به گۆڕینی كه‌شی هه‌میشه دووباره‌ی ڕۆژانه هه‌یه و ده‌ڵێ، پێویسته هه‌فته‌ی جارێك له كه‌شێكی وا له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچ و كوڕه‌كانم كۆ ببینه‌وه و ئاهه‌نگ بكه‌ن و سه‌ما بكه‌ین.
ئه‌و ده‌ڵێ، یانه‌كانی شه‌وانه شوێنی كاری خراپ نین، به‌ڵكوو ستران گوتن و سه‌ما كردن جۆرێكه له هونه‌ر و چێژ به ده‌روونی مرۆڤ ده‌به‌خشێ، ئه‌مه‌یش هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندنه‌كه‌م دروست ناكات، چونكه من بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك به مێشكم بده‌م به‌هۆی زۆر خوێندنه‌وه هه‌فته‌ی جارێك ڕوو له یانه نهێنییه‌كانی شه‌وانه ده‌كه‌م.
زیاتر گوتی، كه گه‌نجان پێویستیان به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد هه‌ڵمژن، به پێچه‌وانه‌وه توانای خوێندنیشیان نامێنێ، چونكه هه‌میشه له بیری دۆست و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌بن و تا به‌یانی له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناچارن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه هیچ شوێنێك نابێ له‌م شاره ئه‌وان ڕووی تێ بكه‌ن و تۆزێك تێیدا دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن.
پاش هاتنه‌وه‌ی حزبه شیعییه‌كان بۆ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له عێراق، به ته‌واوی یانه‌كانی شه‌وانه بوون به كارێكی یاساغ و قه‌ده‌غه‌كرا و تا ئێسته‌یش سه‌دان یانه‌ی شه‌وانه پاش ئاشكرابوونیان له به‌غدا داخراون، چونكه ئه‌وان ئه‌م یانانه به دژی نه‌رینی ئیسلام ده‌زانن و هاوكات ده‌یانه‌وێ به زۆر خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن پابه‌ندی ئه‌و نه‌ریتانه بێت.
به بڕوای شاره‌زایانیش ئاین و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی پرسێكی كه‌سی و تایبه‌ته و ناكرێ ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق دووباره بكرێته‌وه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه‌یش به نهێنی هه‌مان دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئێرانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیس و هێزه‌كانی ئێران به هه‌موو توانایان دژی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ن، كه‌چی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه شه‌وانه له ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێران ئاهه‌نگی شه‌وانه و سه‌ما و دیسكۆی تایبه‌ت بوونی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای حوكمی 40 ساڵی كۆماری ئیسلامی كه‌چی تا ئێسته نه‌توانراوه به‌سه‌ر خه‌ڵك زاڵ بن و ئازادییه‌كانیان ئه‌گه‌ر به ئاشكرایش لێ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه‌چی به نهێنی ئه‌وان ده‌سبه‌رداری خواست و حه‌زه‌كانیان نه‌بوون.