بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ته‌مووز، سه‌عات پێنجى عه‌سر له شارى هه‌ولێر له هۆڵى زه‌یتوونه‌ى ناو پاركى سامى عه‌بدولڕه‌مان سمینارێك سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده جیاجیایه‌كانى هزرى كه‌سایه‌تى قاسملوو ساز بكرێت.
به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، سمیناره‌كه له‌ژێر ناونیشانى "گه‌لێك ئازادى بوێت، ده‌بێت نرخى ئه‌و ئازادییه‌یش بدات"، به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى سى ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونى ڕیبه‌رى زانا و بلیمه‌تى كورد دكتۆر قاسملووى نه‌مر و هاوڕییانى به‌ده‌ستى دیپلۆماته تیرۆرسته‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده جیاجیایه‌كانى هزرى كه‌سایه‌تى قاسملوو هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ر تیرۆرزمى ده‌وڵه‌تى ئیران به‌ڕێوه ده‌چێت.
سمیناره‌كه له‌لایه‌ن مامۆستاى زانكۆ له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین په‌رویز ڕه‌حیم قادر و دكتۆر ئه‌كره‌مى مێهره‌داد، پێشكه‌ش ده‌كرێت.
عەبدولڕەحمان قاسملوو (1930- 1989) پسپۆڕى بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەره، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووه، لە شاری ورمێ لە دایکبووه و لە شاری ڤییەن تیرۆر کراوه.