خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە

:: PM:03:55:05/07/2019 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ته‌مووز، خشتەیەكی نا فەرمی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاو كراوەتەوە، بڕیاره‌ دوو سبەی یەكشەم حه‌وتى ته‌مووز، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و تا كۆتایی هەفتەكەیش مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە لە هەفتەی داهاتوودا مووچە بەم شێوەیە دابەش دەكرێت:

1. ڕۆژی یەكشەم حه‌وتى ته‌مووز، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی سەر بە حكوومەتی هەرێم، دابه‌ش ده‌كرێت.

2. ڕۆژی دووشەم هه‌شتى ته‌مووز، مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە، دابه‌ش ده‌كرێت.

3. ڕۆژی سێشەم نۆى ته‌مووز، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دابه‌ش ده‌كرێت.

4. ڕۆژی چوارشەم 10ى ته‌مووز، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابه‌ش ده‌كرێت.

5. ڕۆژی پێنجشەم 11ى ته‌مووز، مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دابه‌ش ده‌كرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكان پشت دەبەستێت بەو پارەی لە بەغداوە دەنێرێت، چوونكە بەشێكی مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم لە بەغداوە دابین دەكرێت.

جێی باسە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، پێنجەمین مووچەیە فەرمانبەران بێ پاشەكەوت لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەری دەگرن دوای بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی لەسەر مووچەی فەرمانبەران راگەیاند.


وشە - محەمەد میران