دیزاینی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ له‌لایه‌ن هاوادارانییه‌وه ئاشكرا كرا كه شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه و وه‌ك پێشبینی ده‌كرێ له‌وانه‌یه چه‌ند مانگی داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له مۆبایلێكی نوێ ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه ئه‌پڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گرووپ و چه‌مكی "سلیك 3D" ئاشكرای كرد كه ئه‌پڵ به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه كار له‌سه‌ر دروستكردنی نوێترین ئایفۆن ده‌كات به‌ناوی ئایفۆن پرۆ.
به‌پێی ئه‌وه‌ی پێشبینی بۆ كراوه ئه‌م ئایفۆنه زۆر جیاواز ده‌بێ له‌وانی پێشووتر له ڕووی دیزاینه‌وه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سێ كامێرای ستوونی ده‌بێ له‌گه‌ڵ دیزاینی شاشه‌ی گه‌وره و سێڵفی شاراوه‌ی ژێر شاشه‌كه كه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه ئه‌پڵ به‌كاری ده‌هێنێت. به‌ڵام تا ئێسته نه‌زانراوه ئه‌پڵ ئه‌م به‌رهه‌مه دخاته بازاڕه‌وه یان نا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.