هواوی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی له چین نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد به‌ناوی هواوی مه‌یت 30 پرۆ كه به‌مزووانه ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه و هواوی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله بێ ڕكابه‌ره و خاوه‌ن چوار كامێرای ناوازه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی له پێشانگایه‌كی نوێ‌دا به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆبایلی "هواوی مه‌یت 30 پرۆ" و ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزترین ده‌بێت و گالاكسی و ئایفۆن ناتوانن ركابه‌ری بكه‌ن.
تا ئێسته هواوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتوه كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێ له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه له‌كاتی كاركردندا نه‌وه‌ستێت و خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێ و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رنامه‌كان بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خاوه‌نی چوار كامێرایه كه جوانترین وێنه ده‌گرن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی لێنزی تایبه‌تن و ده‌توانن به لێكدانه‌وه‌ی پێنجار "5X" وێنه‌كان زووم بكه‌ن.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.