ژنان كەمتر لە پیاوان توانای دابەزینی كێشیان هەیە

:: PM:04:03:07/07/2019 ‌
پیاوان خێراتر كێشی لەشیان كەم دەكەنەوە لەچاو ژنان، چونكە لەشی ژن جیاوازە لە كۆكردنەوەی چەوری و چەند حاڵەتێكی تردا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژنان زیاتر هەوڵی دابەزاندنی كێش دەدەن. زۆر كات شێوازی ژیان هۆكارێكە بۆ رێگریكردن لە دابەزینی كێشی لەش، بۆیە دەتوانرێت چارەسەر بكرێت.

ئەمانەیش چەند هۆكارێكن كە وا دەكەن ژنان كەمتر توانای دابەزینی كێشی لەشیان هەبێت.

یەكەم: كۆنترۆڵ نەكردنی خواردن، كاتێك باس لە كەمكردنەوەی كێش دەكرێت ئەوە پێویستە هێنانە ناوەوەی كالۆری سنووردار بكرێت، كاتێك كارێكی زۆر دەكەین و هیلاك دەبین بە خواردن هەوڵی كەمكردنەوەی ئەو هیلاكییە دەدەین، بەڵام ئەم خواردنانە بە رێژەیەكی زۆر شەكر و كالۆری بەلەش دەدەن و وادەكەن لەش توانای كەمكردنەوەی كێشی نەبێت.

دووەم: زۆر وەرزشكردن باش نییە، رەنگە پلانی وەرزشكردنت هەبێت یان راهێنانی قورس ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتر كالۆر بسووتێنیت، بەڵام خواردنی هەڵە لەكاتی وەرزشكردندا هۆكارێكە بۆ رێگریكردن لە كەمكردنەوەی كێش. ئەگەر بتەوێت لەشت هان بدەیت بۆ وەرزشكردن ئەوە خۆراكی تەندروست بخۆ وەك میوە و سەوزە بۆ ئەوەی وزەی پێویست بۆ لەش دابین بكەن.

سێیەم: كاریگەری لاوەكی حەب، ئەگەر تۆ دەرمان وەردەگریت رەنگە هۆكارێك بێت بۆ رێگریكردن لە كەمكردنەوەی كێش. زیاتر ئەو دەرمانانە كار لە لەش دەكەن كە دژەخەمۆكین وادەكەن كێشی لەش زیاد بكات. بۆیە پێویستە لەم كاتەدا داوا لە پزیشك بكرێت پێكهاتەی دەرمانەكە بگۆڕیت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی كارێك بۆ قەڵەوی و رێگریكردن لە كەمكردنەوەی كێش.

چوارەم: كەمخەویی، ژنان زیاتر هیلاك دەبن بەهۆی كارەكانی رۆژانە و ماڵەوە، بۆیە پێویستیان بە خەوی زیاترە، ئەگەر بڕی پێویست نەخەون و سەرقاڵ بن، ئەمە وادەكات زیاتر بخۆن چونكە لەش لەم كاتەدا پێویستی بە خواردنە. زیاتر حەزی ئەو خواردنانە زیاد دەبێت كە بڕێكی زۆر شەكر و چەوری و كالۆری تێدایە. ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە پێویستە شێوازی نووستنت رێك بخەیت لە شەودا باش بنوویت بەئەوەی لەش بەگشتی بحەسێتەوە.

پێنجەم: نانی بەیانی كەم بكەرەوە، بژاردەیەكی باشە كاتێك باس لە كێشی لەش دەكرێتەوە پێویستە نانی بەیانی لە بیر نەكرێت، بەڵام زیاتر شۆفان بخورێت لەگەڵ میوە و شیر تێكەڵ بكرێت ئەمە وادەكات میتابۆلیزم باشتر بكات و یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات.

شەشەم: خۆت بەدوور بگرە لە خۆراكی دەستكاریكراو، هەموومان حەز بە خۆراكی خۆش و بەتام دەكەین، بەڵام پێویستە خۆراكەكە تەندروست بێت بۆ ئەوەی كار لە لەش نەكات. بەڵام ئەو خۆراكانەی لە دەرەوە ئامادە دەكرێت بڕێكی زیاتر كالۆری تێدایە ئەگەر بتەوێت چەوری لەشت كەم بكەیتەوە، ئەوە پێویستە واز لەو خۆراكانە بهێنیت كە دەستكاریكراون.



وشە - ئاوات ئازاد