میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به هۆی نه‌كڕینی پشكی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراوه، له شاشه‌كانی ئایفۆن كه له كۆریای باشوور دروست ده‌كرێ، به بڕی 680 ملیۆن دۆلار سزا ده‌درێ و پێویسته ئه‌و پاره‌یه به كۆریای باشوور بدات.
پێگه‌ی "
بوكیت ناو" بڵاوی كرده‌وه، كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بڕی 680 ملیۆن دۆلار سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ئه‌و دۆسیه‌یه‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سامسۆنگ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و پێویسته ئه‌پڵ ئه‌و پاره‌یه بۆ سامسۆنگ ڕه‌وانه بكات، چونكه ئه‌پڵ ئه‌و شاشانه‌ی مۆبایلی له سامسۆنگ وه‌رنه‌گرت، كاتێك پێشتر داوای كرد و رێككه‌وتنی كرد بۆ دروستكردنی له كۆریا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێی زۆر له نێوان هه‌ردوو كۆمپانیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كانی دنیا دابپۆشن، به‌ڵام ئه‌پڵ بۆ دانانی شاشه‌ی ئه‌مۆلێد كه سامسۆنگ به‌رهه‌می ده‌هێنێت، ڕووی له‌و كۆمپانیایه كرد و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.
هۆكاری قبووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئه‌پڵ و سامسۆنگ و كۆمپانیانی تری دنیا، به‌شێكی بۆ ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ له نێوان واشنتن و په‌كین و وڵاتانی تری دنیا دروستی كرد، كه به‌مشێوه‌یه زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.