ئەو شوفێرەی دەستدرێژی سێكسی دەكردە سەر ژنان گیرا

:: PM:03:00:08/07/2019 ‌
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات ئەو شوفێرەیان گرتووە دەستدرێژی سێكی كردۆتە سەر كچێك و باندێكی ساخكردنەوەی مادە هۆشبەرەكانیش گیراون.

ئەمرۆ دووشەم هەشتی تەمووز، سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شۆفێرێكی تاكسی هەوڵی داوە دەستدرێژی بكاتە سەر كچێك، جگە لەوەش گێچەڵی سێكسی پێ كردووە، كچەكەی ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی كردووەتەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، كچەكە سكاڵای تۆمار كردووە، هەروەها شۆفێری تاكسییەكە بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە گیراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای دەکات، تیمەکانی پۆلیس باندێكیان گرتووە كە پارەی ساختەیان ساخ كردۆتەوە و حەشیش و كریستاڵ و ماددەی هۆشبەریان پێبووە، هەروەها لە چەند ماركێت و بەنزینخانەیەکدا بڕێكی پارەكەیان خەرج كردووە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیس گیراون.

گرتنی ئەو باندە لە كاتێكە پێشتر بەرپرسانی پۆلیس ئاشكرایان كردووە، مادە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی وڵاتانی دەورووبەر بەشێوەی ڕێكخراو ئاراستە دەكرێت و چەندان كەسیش گیراوان كە دەیان كیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.



وشە - رامیار جەواد