هواوی هۆنه‌ر له نوێترین به‌رهه‌مدا كار له‌سه‌ر دروست كردنی به‌هێزترین مۆبایل ده‌كات كه له‌ڕێیه‌وه بتوانێت ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی سیسته‌مه تازه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین مۆبایلی هواوی هۆنه‌ر كه به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت و ئاماژه‌ی پێ داوه، هواوی هۆنه‌ر نوێترین و به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایلی به‌ناوی "Honor 9X"ه‌وه خسته بازاڕه‌وه وه‌ك ركابه‌رێك بۆ ئایفۆن و گالاكسی.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه 6.70 ئینجه و به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت ده‌بێ و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه 980 هێرتزه.
هه‌روه‌ها دوو كامێرای هه‌یه كه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرن و هه‌ر یه‌كیان خاوه‌نی پێكسڵێكی جیاواز و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازن و كۆی گشتی پێكسڵه‌كانیان ده‌گاته 45 مێگاپێكسڵ.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.