مەترسی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و چین نرخی نەوتی دابەزاند

بەهۆی دەركەوتی ئاماژەی مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و چین، نرخی نەوت دابەزی، ئەمەش لە كاتێكدایە مەترسیی سەرهەڵدانی تەنگژەیەكی قووڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی تەمووز، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان، 14 سەنت دابەزی كە دەكاتە 2%ی نرخەكەی كە 63 دۆلار و 97 سەنتە، هاوكات لە بۆرسەی رۆژئاوای تێكساسیش 20 سەنت نرخەكەی دابەزی.

ئێستە نرخی نەوت كەوتووەتە ژێر گوشاری بارگرژییەكان، بە تایبەت ئاماژە مەترسیدارەكانی جەنگی بازرگانیی نێوان ئەمەریكا و چین كە پێ دەنێتە ساڵی دووەمی ئەو جەنگە كاریگەری لەسەر گەشەی ئابووریی دنیاش دروست كردووە.

 بەگوێرەی ئامارەكان بێت، كڕینی ئامێرە بنەڕەتییەكان لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو لە ژاپۆن، تا ئاستێكی زۆر دابەزیوە، ئەمەش یەكێكە لە لێكەوتەكانی  جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریكا وەك دوو گەورەترین وڵاتی بەكاربەری نەوت لە جیهاندا.

ژاپۆن وەك چوارەم گەورەترین بەكارهێنی نەوت لە دنیادا، بۆ مانگی پێنجەم لەسەر یەك، كرێی رۆژانەی كرێكارانی روو لە دابەزین دەكات.

ستیڤن ئەنیس بەڕێوەبەری پڕۆژەی "فانگارد ماركتیس" لە بانكۆك، دەڵێ، لاوازیی ئاسۆی ئابووریی جیهانی وای كردووە، هەمیشە نرخی نەوت لەژێر گوشار بێت، بەڵام بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەستكردن بە مەترسییەكانی كە كاریگەری لەسەر خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان دەكات، وا پێویست دەكات پشتگیری لە نرخی نەوت بكات لە پێناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مەترسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پێوەندیدارە بە هەڕەشەی بەرزكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم تا رێژەی 20%، ئەمەش بووەتە گەورەترین مەترسی بەسەر بازاڕەكانی نەوت.


وشە - فه‌رمان سادق


PM:12:38:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌