سۆكار عوسمانی 21 ساڵ، كچه نمایشكارێكی شاری سلێمانییه و دیپلۆمی له ده‌رمانسازیدا هه‌یه. له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێت، پێم خۆشه له ده‌ره‌وه به‌شداری كاری مۆدێل بكه‌م، هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌كته‌ر له بواری نواندندا ڕۆڵ ببینم.
كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستت به‌كاری مۆدێل كرد؟
ساڵی ٢٠١٨ بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك مۆدێل ده‌ركه‌وتم و له "هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان" له شاری هه‌ولێر به‌شداریم كرد، كه گه‌وره‌ترین چالاكی نمایشكردنی جلوبه‌رگ بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له یادی سلێمانیدا وه‌ك مۆدێلی ژنه دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی كورد جوان به‌درخان به‌شداریم كرد، به‌ڵام وه‌ك مۆدێل له هیچ ڕێكلامێك به‌شداریم نه‌كردووه.
له داهاتوودا فێستیڤاڵی گه‌وره بۆ نمایشكردنی جلوبه‌رگ ئه‌نجام بدرێت، نیازی به‌شداریكردنت هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێت و بتوانم پێم خۆشه به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام بۆ ساڵی 2019 بڕیاره به هه‌مانشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه به‌داخه‌وه ناتوانم به‌شداری بكه‌م و نیازی به‌شداربوونم لێی نییه.
ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆت بڕهخسێـت به‌شداری چالاكی و كاری مۆدێل ده‌كه‌ی؟
به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌م و زۆریشم پێ خۆش ده‌بێت، به‌ڵام بۆ هه‌میشه حه‌ز ناكه‌م له ده‌ره‌وه كاری مۆدێل بكه‌م، چونكه من كاری مۆدێلی وه‌ك ئیش و پیشه‌ی ڕۆژانه نایكه‌م، ته‌نیا وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی خۆم ده‌یكه‌م.
خه‌ون به‌وه ده‌بینی ڕۆژێك ببی به مۆدێلێكی به‌ناوبانگ و ناسراوی جیهانی؟
پێشتر خه‌ونی ئه‌وه‌م ھه‌بوو ببم به كچه مۆدێلێكی به‌ناوبانگ و ناسراو له‌سه‌ر ئاستی دنیا، ته‌نانه‌ت ھهوڵیشم بۆی دا، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م ئه‌و حه‌ز و خه‌ونه‌یان له‌ناو بردم، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز سه‌یری كاری مۆدێل ده‌كه‌ن و به كارێكی شایسته‌ی نازانن، بۆیه من ئێسته زۆر پێم خۆش نییه و ئه‌و خه‌ونه‌م له‌بیر خۆم بردووه‌ته‌وه.
گریمان ئه‌م خه‌ونه‌ت دووباره سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و بووی به كچه مۆدێلێكی به‌ناوبانگ، ئایا هه‌موو جۆره نمایشێك قبووڵ ده‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆرێك له ڕووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی تێدا بێت؟
نه‌خێر ئه‌م جۆره نمایشانهم پێ خۆش نییه كه به جلی زۆر ئۆفه‌ره‌وه ده‌ربكه‌وم، یان زۆر له‌و مۆدێلانه‌ی كه نمایش بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ژنان ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌یان ده‌رده‌كه‌وێ، من بۆ ئه‌م جۆره مۆدێلانه به‌شداری ناكه‌م، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر قسه و قسه‌لۆك و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆم بۆ ئه‌م جۆره نمایشانه پێم خۆش نییه.
له كاری مۆدێلدا له‌گه‌ڵ كام دیزاینه‌ر زیاتر كارت كردووه؟
كاره‌كانم زیاتر له‌گه‌ڵ ژنه دیزاینه‌ری به‌ناوبانگ "جوان به‌درخان" بووه و له‌گه‌ڵیدا زۆر ئاسووده‌م، پێم وایه دیزاینه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه و دیزاینه‌كان و كاره‌كانیشی زۆر جوانن. جگه له‌ویش "كاشما به‌رزنجی و نوقڵه" زۆر دیزاینه‌ری تری به‌ناوبانگ و سهركهوتوومان هه‌ن.
وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری هیچ فیلم و درامایه‌كت كردووه؟
نه‌خێر ئێسته وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریم له هیچ فیلم و درامایه‌ك نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆم بگونجێ پێم خۆشه به‌شداری له فیلم‌دا بكه‌م.
جگه له مۆدێل ڕۆژانه به چ كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵیت؟
من جگه له كاری مۆدێل، ئێسته ته‌نیا كاری مه‌ندووبی ده‌رمان ده‌كه‌م.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال