كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی فڕۆكه نزیكه له گه‌یشتن به دۆخی ته‌نگژه‌ی ئابووری و گه‌وره‌ترین زیان له مێژووی كۆمپانیاكه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی له سێشه‌می ڕابردوو ئه‌وه ئاشكرا بوو كه 37%ی فڕۆكه دروستكراوه‌كانی كه ژماره‌یان 239 فڕۆكه‌یه، به‌هۆی كێشه له دروستكردنیان بزوێنه‌ره‌كانیان ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی
بۆینگ كه ژماره‌یه‌كیان ڕاده‌ستی كڕیاره‌كانیش كراون، دووباره ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه و پاره‌كانی خۆیان ده‌به‌نه‌وه، یان ده‌بێ كۆمپانیاكه دووباره نۆژه‌نیان بكاته‌وه كه له جۆری بۆینگ 737 ماكسن، ئه‌مه‌یش تێچوویه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێ و گه‌وره‌ترین زیان به كۆمپانیاكه ده‌گه‌یه‌نێت.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباس كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 389 فڕۆكه‌ی ڕاده‌ستی كڕیارانی كردووه، بۆینگی ئه‌مه‌ریكی به ته‌واوی ڕووی له پاشه‌كشه كردووه و به ڕێژه‌ی 28% كورتی هێناوه و دوای ئایرباس كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو دوو فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 737 ماكس كه‌وتنه خواره‌وه، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 346 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره و جیهانی دژ به كۆمپانیای بۆینگ و فڕۆكه‌كانی دروست كرد، تا له كۆتاییدا ئاشكرا بوو، كه كێشه له بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه، ئه‌مه‌یش ناوبانگی كۆمپانیاكه‌ی به ته‌واوی شێواند و خستوویه‌تییه ژێر باری زیانێكی گه‌وره‌وه.