یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لێگزسه له‌ڕووی بۆدی و بزوێنه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه بۆ ساڵی داهاتوو نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد كه نوێكاری تێدا ئه‌نجام داوه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵك.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی لێگزس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای لێگزس ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2020ی به‌ناوی "Lexus LS 500"ه‌وه نمایش كرد.
كۆمپانیاكه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان دروست كردووه تایبه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆر به‌ئه‌سته‌م ئۆتۆمبێله‌كانی تر بۆی ده‌چن، چونكه ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێلێكی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه و خاوه‌ن هێزێكی زۆره و كێشێكی قورسی هه‌یه و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه زۆر به پته‌وی دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، لێگزس ئێڵ ئێس جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره و بزوێنه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌شت پستۆنه و كێشی بۆدییه‌كه‌یشی حه‌وت هه‌زار پاوه‌نده، جگه له‌وه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئاشكرا نه‌كردووه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێكی نه‌گوتووه.
لیگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.