نرخی زێڕ هەڵکشا، دینار جێگیرە

:: AM:11:22:11/07/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، نرخی دینار   جێگیرە بەڵام  زێڕ هەڵکشا.

 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی dailyfx  ئەمڕۆ  پێنجشەم  11ی تەمووز  نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  421 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 275 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 240  هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  210 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 391 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 500  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  و 500 دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار  دینار.

 

100 پاو‌ند:151  هەزار و 200  دینار

 

100 لیرەی توركی:  21   هەزار  و 200  دینار.

 

100 هەزار تمەن:  هەشت هەزار و  500  دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار  و 75 سەنت

 

100 پاوند: 125 دۆلار  و 36 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان