بەهۆی دەرچوونی فیشەك لە دەستی گەنجێك گیانی لە دەست دا

:: AM:11:25:11/07/2019 ‌
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لە شارۆكەی بنەسڵاوەی سەربە هەولێر كاتێك چەكێكی لە جۆری تاپڕ پاك دەكاتەوە، فیشەكێك لە دەستی دەردەچێت و گیان لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تەمووز، هۆگر عەزیز گەڵاڵی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، گەنجێك لە شارۆكەی بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر بەهۆی دەرچوونی فیشەك لە دەستی گەنجێك گیانی لە دەست دا.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، گەنجەكە خەریكی پاككردنەوەی چەكێك بووە لە جۆڕی تاپڕ فیشەكێكی لە دەست دەردەچێت و كۆتایی بەژیانی دێت و تەمەنی 36 ساڵە و ڕووداوەكە لە سەعات هەشتی بەیانی ڕووی داوە.

ئاشكرا  كرد، پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی زیاترین لەسەر ئەو ڕِووداوە.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی هێزە تەناهییەكان لە ڕابردوو هۆشدارییان دابوو لە زۆربوونی چەك لە دەست هاووڵاتییان كە هۆكاری سەرەكی زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتنن لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد