چوار پەرلەمانتاری نوێ‌ دەستنیشان کران

:: AM:11:49:11/07/2019 ‌
لە دانیشتنی ژمارە 14ـی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، چوار پەرلەمانتاری نوێ‌ دەستبەكار بوون و سوێندی یاساییان خوارد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تەمووز، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان چوار پەرلەمانتاری نوێ‌ دەستبەكار بوون و سوێندی یاساییان خوارد.

ئەو چوار پەرلەمانتارە لەمانەی خوارەوە پێكهاتبوون:

1- لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان لە شوێنی ڤالا فەرید ئیبراهیم.

2-  شیرین یونس عەبدوڵا عەزیز لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی.

3- هیمداد سەباح بیلال لە شوێنی ئایدن مەعرووف سەلیم.

4- باپیر كامەلا سەلمان كامەلا لە شوێنی عەبدوڵا مەحموود محەمەد.

بڕگەی دووەمی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیش تایبەتە بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.

ئەو چوار پەرلەمانتارە لە شوێنی ئەو وەزیرانە دەستبەكار بوون كە لە دانیشتنی دوێنێ‌ بوون بە وەزیر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی كە بڕیارە لە سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، لە سێ‌ بڕگە پێكهاتووە، یەكەمیان تایبەتە بە سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئەو پەرلەمانتارە نوێیانەی كە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەوە كە پۆستی حكوومییان لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا وەرگرتووە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌