كۆمپانیای سامسۆنگ، بڕیاری داوه مۆبایلی جۆری گالاكسی نۆت له‌م ڤێرژنه‌دا به دوو قه‌باره بڵاو بكاته‌وه. هه‌ر له ئێسته وێنه‌ی هه‌ردوو قه‌باره‌كه دزه‌ی پێ كراوه.
گالاكسی نۆت، یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ كه به قه‌ڵه‌مه هۆشیاره‌كه‌ی ناسراوه و قه‌باره‌ی گه‌وره‌یه. كۆمپانیاكه بڕیاری داوه له ڤێرژنی 10ی ئه‌و مۆبایله‌دا، هێشتا قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر بخاته بازاڕه‌وه و به ناوه‌كانی نۆت 10 و نۆت 10 پڵه‌س بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "جی ئێس ئێم ئه‌رینا"، كۆمه‌ڵێ وێنه‌ی ئه‌و مۆبایله‌ی دزه پێ كردووه و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ دوو ڕه‌نگی هه‌یه، ڕه‌ش و وه‌نه‌وشه‌یی، به‌ڵام نازانرێ ئایا هه‌ر ئه‌و دوو ڕه‌نگه‌یه یان ڕه‌نگی تریشی ده‌بێ.
پێشی مۆبایله‌كه به ته‌واوی شاشه‌یه، جگه له یه‌ك كون بۆ كامێرا، ئه‌ویش ده‌بوو نه‌بوایه و بڕیار بوو كامێرای پێشه‌وه بخه‌نه سه‌ر قه‌ڵه‌می مۆبایله‌كه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دزینی ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی مۆبایلی چینی، بڕیاره‌كه‌یان گۆڕی. له پشته‌وه سێ كامێرای تێدایه و تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا‌كان وه‌ك گالاكسی ئێسه، جیا له‌وه‌ی له جۆری پڵه‌س هه‌سته‌وه‌ری ToF دانراوه.
قه‌باره‌ی نۆت 10 بریتی ده‌بێ له 6.28 ئینج، قه‌باره‌ی نۆت 10 پڵه‌س 6.75 ئیند ده‌بێ، هه‌ردووكیشیان له جۆری شاشه‌ی چه‌ماوه‌یه.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله، گۆڕینی شوێنی په‌نجه‌مۆر كه پێشتر له پشتی مۆبایله‌كه و ته‌نیشت كامێرا بوو، به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی چوونه سه‌ری، ئه‌ویشی وه‌ك گالاكسی ئێس هێناوه‌ته خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌وه.