كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر له نوێترین كاردا یه‌كێك له مۆبایله ناوازه‌كانی بڵاو كرده‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو خاوه‌ن دیزاینێلی جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "Honor Play 8 "ه‌وه كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌یمه‌ندییه باشه‌كانی دنیا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3020 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 354، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 24 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 32 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.71 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می FULL HD كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش زۆر ناوازه‌ی كردووه و وای كردووه داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بێ.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.