په‌یامێكى هاوخه‌مى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

:: PM:08:48:11/07/2019 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و سەركۆنەی تەقینەوە تیرۆرستیەكانی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری عەفرین و قامشلۆ و حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی تەمووز، چەند تەقینەوەیەك شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند. لەوبارەیەوە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، بە توندی سەركۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم، ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپات دەكەنەوە كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 2541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌