شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی دژ به وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئێسته فرانسوا دو رۆجی ده‌ستی پێكردووه و داوای لێ ده‌كه‌ن ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئاشكرابوونی ئه‌وه دێ، كه ژه‌مێكی خواردنی گرانبه‌های له‌سه‌ر پاره‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ڕێكخستووه، له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نیشتمانیی فڕه‌نسا بوو.
پێگه‌ی "
میدیابار" بڵاوی كرده‌وه، كه فرانسوا دو رۆجی له ماوه‌ی نێوان ئۆكتۆبه‌ری 2017 تا یۆنیۆی 2018 زیاتر له 10 ژه‌می ئێواره‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌رله‌مان ڕێكخستووه و ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی داوه‌ت كردووه، ئه‌مه‌یش هه‌ر قسه و تۆمه‌ت نییه، به‌ڵكوو به وێنه و به‌ڵگه‌ی فه‌رمییه‌وه له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دو رۆجی ئه‌ندامی پێشووی پارتی ژینگه‌پارێزی فڕه‌نسا به‌رگری له‌خۆی كرد و گوتی، ژه‌مه خواردنه‌كان نا فه‌رمی بوون و شێوازێكی خۆی بوو بۆ كاركردن و به توندیشی ڕه‌تی كرده‌وه، كه سه‌ما و ئاهه‌نگی شه‌وانه‌یان له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌كان ساز كرد بێت.
ئه‌و به‌رگرییه‌ی دو رۆجی له‌خۆی كرد بڕوای به كه‌س نه‌هێنا، بۆیه گوته‌بێژی پارتی ژینگه‌پارێزی فڕه‌نسا داوای لێ‌كردن ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، هاوكات دیلڤین باتۆ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی جینیراسیۆن ئیكۆلۆجی كه جێگری دو رۆجییه به‌هه‌مانشێوه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرد و گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره قبووڵكراو نییه و پێویسته ده‌ست به‌جێ ده‌ست له كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه.