جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له دۆناڵد تره‌مپ گرت و گوتی، شكۆ و ناوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌د كردووه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه.
بایدن له‌میانه‌ی گوتارێكی له زانكۆی نیویۆرك گوتی، سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ زیانی زۆری به ناوبانگ و پێگه‌ی وڵاته‌كه‌مان له جیهان گه‌یاندووه، من دڵنیام له تواناكانی خۆمان له سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان و پێویستی به‌و ئاڵۆزی و هه‌ڵمه‌تانه نییه، كه متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ق بكرێ و به ته‌واوی ڕوو له وڵاتانی تر بكه‌ن، له كاتێكدا ده‌یان ساڵه هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن.
جۆ بایدن تره‌مپی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌سبه‌رداری ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ركردایه‌تی جیهان و گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه، بۆیه به پێویستی زانی هه‌رچی زووه‌وه ڕووبه‌ڕووی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و تیرۆر و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ببینه‌وه و ئه‌و كێشانه له دنیان به كۆتا بهێنێن.
له‌باره‌ی سیاسه‌ت و بۆچوونی ئه‌و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 2020 باید گوتی، ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێنمه‌وه و هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی سه‌ربازی سعوودیه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن كۆتایی پێ ده‌هێنم و پابه‌ندیه‌تیشمان به‌رانبه‌ر ناتۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.