دواى ئه‌وه‌ى گۆرانیبێژى لاو "میران عەلی" له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى له یوتیوب کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە بە ناوی "هەولێر"، زۆرترین بینه‌رى هه‌بوو، ئێسته ئاماده‌كارى بۆ به‌رهه‌مێكى نوێترى ده‌كات.
میران عه‌لى وه‌ك خۆى له یوتیوبى تایبه‌تى خۆى ئاشكراى كردووه، بەم زووانە کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە بە ناوی "ماشەڵا"، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش ڕێكلامى كلیپه‌كه‌ى 18,139 بینه‌رى هه‌بووه.
گۆرانیبێژ "میران عەلی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "ماشەڵا"، لەلایەن "ڤینۆ پرۆدەکت" کاری بەرهەم هێنانی بۆ ئەنجام دراوە.
میران عەلی لەدایکبووی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردوو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.