نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و ڕای گه‌یاند، "به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین، كه دوێنێ هه‌رسێ شاری قامیشلۆ و عه‌فرین و حه‌سه‌كه‌ی له ڕۆژئاواى كوردستان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له 15 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و نزیکه‌ی 70 که‌سیش بریندار بوون".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن، كه تیرۆر هێشته مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و دنیا ده‌كات، ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌یش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
ڕۆژى پێنجشه‌م 11ى ته‌مووز، سێ تەقینەوە قامیشلۆ و عەفرین و حه‌سه‌كه‌یان هەژاند، به‌هۆیه‌وه ژمارەیەك زۆر قوربانی لێ كەوتەوە.