ئێران: وەك دوو دراوسێ بەردەوامبوون لە پێوەندییەكان لەگەڵ كوردستان ئامانجی سەرەكیمانه‌

مورتەزا عەبادی سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێرى پایته‌خت، پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون.

مورتەزا عەبادی، سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند، "ھیواخوازن لە قۆناغی نوێدا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ئیرادەیەكی سیاسی ھاوبەش و لەژێر سایەی پێوەندییە مێژوویی و كولتوورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان لە تەواوی بوارەكاندا بەرەوپێشتر و پتەوتر و بەرفراوانتر بكەن".

سه‌ر كۆنسوڵی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، "وەك دوو دراوسێ بەردەوامبوون لە پێوەندییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ئامانجی سەرەكیمانە".

ڕۆژى چوارشه‌م 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.


وشە - محەمەد میران


AM:10:37:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌