فەتوایەكی نوێ‌ دەرچوو

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لەسەر جۆرە مامەڵەیەكی پارەی بانكی روونكردنەوە دەدات و داوا دەكات، ئەو پارەیە ئەگەر وەردەگیرێت لەكاری خێر بەكار بهێنرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی تەمووز، لە نووسراوێكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان هاتووە،  لەبارەی حوكمی وەرگرتنی پارە لە بری حەواڵەكردن پێویستە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی كە لەكاتی حەواڵەكردن وەریدەگرن، ئەگەر وەریشیان گرت پێویستە لە رێی خێر و چاكەی گشتیدا خەرجی بكەن.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی هەرێمی كوردستان لە فەتواكەی داوا دەكات هاووڵاتییان مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە نووسینگانە نەكەن كە ئەو بڕە پارە زیادانە دەدەنەوە، هەروەها پێویستە ئەو نووسینگانەی كاری حەواڵەكردنیان كردووە خۆیان و پارەكانیان بە دوور بگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بانك و كۆمپانیایانەی كە بەو جۆرە مامەڵە دەكەن و پارەی زیادە وەردەگرن.

ئەوەیش باس كراوە، ئەو مامەڵەیە بە جۆرێك لە هەدەردانی سامانی گشتی و هۆكارێك بۆ سپیكردنەوەی پارەو سەروەرت و سامانی گشتی دەزانرێت.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ئەو فەتوایەی لە كاتێكدایە چەندان نووسینگەی گواستنەوەی دراو ئێستە كراونەتەوە لە هێشتنەوەی پارە و گواستنەوەی لە مانگێك نرخی سووی %2 بە خاوەن پارەكە دەدەن.



وشە - رامیار جەواد


AM:08:54:14/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 7874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌